15/7/2010 به ئاماده‌بوونی به‌رپرس لقی یه‌كی دهۆكی (پ،د،ك) سه‌ربه‌ست له زگین و سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئومێد خۆشناو كارگێڕانی سكرتاریه‌ت و قایمقامی سێمێل و به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای سمێڵ، ناوه‌ندی باڵای سمێڵ كرایه‌وه، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵا وتارێك خوێندرایه‌وه، دواتر له لایه‌ن به‌رپرسی لقی یه‌كی دهۆك وتارێك پێشكه‌شكرا، ئه‌وسا له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو وتارێك پێشكه‌شكرا، كه تێیدا وێڕای پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی باڵای سێمێڵ هیوای خواست كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ببێته هۆكارێك بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی لاوانی سنوره‌كه و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی دیكه بۆ ده‌ركه‌وتنی حه‌ز و بههر و خۆزگه‌كانی لاوان.