22/7/2010 شاندێكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانیان كرد، له‌وێدا له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كێتی لاوان و كارگێڕانی سكرتاریه‌ت پێشوازیكرا، له دانیشتنێكدا ره‌وشی لاوان و كێشه‌و گرفت و ئاریشه‌كانیان گفتوگۆیان له باره‌وه‌كرا، كار و چالاكیه‌كانی لاوانیان له ماوه‌ی رابردودا به‌باشی هه‌ڵسه‌نگاند و داوایان كرد یه‌كێتی لاوان وه‌كو رێكخراوێكی سه‌رتاسه‌ری لاوانه زیاتر رۆڵی خۆیان ببین له راسته‌رێكردنی لاوان و هاوكات له‌گه‌ڵ پێگه‌یاندنیان له‌سه‌ر بابه‌ته زانستی و وه‌رزشی و نه‌ته‌وه‌ییه‌یان كان، له‌سه‌ر ئاستی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش هه‌وڵبدرێت لاوانی كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی باو باپیران به ره‌وشت و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئیسلام په‌روه‌رده‌بكه‌ن، له لایه‌ن خۆیه‌وه سكرتێری یه‌كێتی لاوان پاش پیرۆزبایی كردن له‌و ستافه تازه‌یه‌ی یه‌كێتی تیه‌كه، هیوای خواست له كاره‌كانیان سه‌ركه‌وت بن، گوتیشی رێنماییه‌كانی ئێوه وه‌كو پیاوانی ئاینی كه پێشه‌وایه‌تی كۆمه‌ڵده‌كه‌ن به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و پێشمان وایه ده‌بێت له داهاتودا ته‌نسیق و په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌بێ.