15/7/2010 به ئاماده‌بوونی محمد موحسین به‌ر پرسی لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كێـتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و كارگێڕانی سكرتاریهتـ، وه به ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و حكومی ناوه‌ندی باڵای ئامێدی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرایه‌وه، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای ئامێدی وتارێك پێشكه‌شكرا، پاشان به‌رپرسی لقی 18 پارتی وتارێكی پێشكه‌شكرد و ده‌ستخۆشی له یه‌كێتی لاوان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده، ئومێد خۆشناو له‌وته‌یه‌كیدا گرنگی فراوانكردنی سنوری چالاكیه‌كانی یه‌كێتی لاوانی رونكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له پێناو خزمه‌تكردنی لاوان به پرۆژه‌ی گه‌وره و به‌رنامه‌ی تازه له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه.