ره‌نگه زۆرجار له‌ناو زۆرێك له گۆمه‌ڵگاكاندا گاڵته و لاقرتێ به‌و كه‌سانه بكرێت كه لووتیان گه‌وره‌یه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه لووتی گه‌وره سوودێكی زۆر به خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت و له چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت. لێكۆڵه‌رانی به‌ریتانی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه هه‌تا مرۆڤ لووتی گه‌وره بێت ئه‌وه‌نده له‌و نه‌خۆشییانه به‌دوور ده‌بێت كه به‌هۆی به‌كتریا و تۆزه‌وه ده‌چنه ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ و دووچاری نه‌خۆشی ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وانه‌ی لووتیان گه‌وره‌یه كه‌متر دووچاری سه‌رمابوون و تووش بوون به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بن.