به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یمان "هه‌ر كه‌سێك چۆنی بوێت، هاوسه‌رێكی ئاوای بۆ ده‌دۆزینه‌وه"
"ده‌توانی هه‌ر له نوسینگه‌كه شه‌كراوی ماره‌كردنه‌كه به خۆڕایی بخۆیته‌وه".
مژده بۆ هه‌ولێریان نوسینگه‌ی هاوسه‌رگیری له‌وێش ده‌كرێته‌وه
بۆیه‌كه‌م جار له هه‌رێمی كورستان وه‌ك هه‌نگاوێكی نوێ، نوسینگه‌یه‌ك به‌ناوی (نوسینگه‌ی په‌یمان بۆ هاوسه‌رگیری) ده‌كرێته‌وه، كه وه‌ك له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره، كاری نوسینگه‌كه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و پێكهێنانی خێزانه، ئه‌و نوسینگه‌یه ئێستا له‌شاری سلێمانیه، فایه‌ق حه‌مه‌سور ئه‌حمه‌د ئه‌و كه‌سه‌یه كه بۆ یه‌كه‌م جار كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، ئه‌و له‌دایك بووی ساڵی 1967ه، مامۆستای زمانی عه‌ره‌بییه، وه‌ك خۆی له گفتوگۆیه‌یدا له‌گه‌ڵ (پێشكه‌وتن) ئاماژه‌ی پێده‌دات، پێشتر حه‌زی به‌و جۆره كاره خێرخوازیه كردووه، بۆیه ئه‌و حه‌زه‌ی بۆته هه‌وێن بۆ دروستكردنی ئه‌و نوسینگه‌یه و له‌میانه‌شیدا پێكهێنانی چه‌ندین خیزان به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌ك "كارێكی مرۆیی و له ڕێگای خوداوه".
له‌سه‌ر ده‌رگای نویسنگه‌كه به تابلۆیه‌كه‌ی گه‌وره، كه هه‌ڵی واسیووه، نوسیویه‌تی (نوسینگه په‌یمان، ئومێدێكه بۆ ژیان، بۆ پێكهێنانی خێزان) فایه‌ق حه‌مه‌سور به‌رپرسی نوسینگه‌ی (په‌یمان بۆ هاوسه‌رگیری) ده‌ستپێكی گفتوگۆیه‌كه‌ی باس له‌ورده‌كاری كاری نوسینگه و چۆنیه‌تی دامه‌زارندنی ده‌كات، حه‌مه‌سور سه‌ره‌تای بیرۆكه‌كه بۆ دانانی ماڵپه‌ڕێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت "زانیم كه ژماره‌یه‌كی كه‌م ئه‌م هێڵه به‌كارده‌هێنێت و زانیم سودی خێره‌كه‌م كه‌مه، بۆیه بیرم له‌م نوسینگه‌یه كرده‌ووه".
حه‌مه‌سور ئاماژه به‌وه‌دات كه هاوشێوه‌ی ئه‌م نوسینگه‌یه له وڵاتانی كه‌نداو، سوریا و مه‌غریب و مسر و له وڵاتانی ئه‌روپاش هه‌یه.
حه‌مه‌سور باس له‌وه‌ده‌كات، كه پێش دامه‌زاردنی نوسینگه‌كه‌ی راپرسییه‌كی ئه‌نجام داوه، "له ڕۆژی 1/1/2009 ده‌ستمان كرد به ئاماده‌كردنی فۆرمی راپرسییه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی راپرسی له نێوان رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان و خوشكان بكه‌ین، كه ئه‌وان داكۆكی له‌مافی مێ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌بات به تێبینی و سه‌ره‌نجیان له‌سه‌ر كاره‌كه، كه له ئه‌نجامی راپرسیه‌كه ده‌ركه‌وت هێچ تێبینیه‌كیان نییه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پاشان لایه‌نی یاساییان ته‌واوكرد، وه‌ك وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پارێزگا و وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یمان ئه‌وه ده‌ڵێت، كه به رێكخراوه‌كانی ئافره‌تانیان گووتوه، "ئێمه له‌م كاره‌ماندا فۆرم ناده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی كه خێزاندارن، به‌ڵكو ته‌نیا فۆرم به كچ و كوڕ و بێوه ژن ده‌ده‌ین، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت خێزان پێك بهێنین نه‌وه‌ك خێزان تێك بده‌ین، یان كێشه‌یان بۆ دروست بكه‌ین".
كاری نوسینگه‌ی په‌یمان دابه‌شكردنی فۆڕمه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت زه‌واج بكه‌ن، فایه‌ق حه‌مه‌سور ده‌ڵێت "له ڕۆژی 21/3/2009 یه‌كه‌م فۆرمان دابه‌ش كرد، تاكو ئێستاش نزیكه‌ی 385 به‌شداربوومان هه‌یه".
به‌شداربووانی نوسینگه‌كه له چه‌ندین شوێنی جیاجیاوه هاتوون، له‌م باره‌یه‌و حه‌مه‌سور ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان نوسیووه، له سنوری به‌غداوه تاكو شاری زاخۆ خه‌ڵكی تێدایه، چه‌ند گه‌نجێكی ئه‌وروپاشی تێدایه، هه‌روه‌ها 8 گه‌نجی ئێرانی به‌كوڕ و كچ ناویان نوسیووه"، له‌باره‌ی ته‌مه‌نی به‌شداربووانیش له نێون له دایك بووی 1993 تاكو 1925 تێدایه، له چینه‌كانی مامۆستا و خوێندكاری زانكۆ و پارێزه‌ر و دكتۆر و ئه‌ندازیار و كچی ماڵه‌وه و هه‌موو چینه كانی گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به‌رپرسی و كه‌سی باڵاشی تێدایه، به‌ڵام هه‌موو زانیاریه‌كان لا ئێمه پارێزراو ده‌بن تاكو مردن"، خه‌رمانی ئه‌و نوسینگه‌یه‌ش تا ئێستا وه‌ك به‌رپرسكه‌ی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات "نزیكه‌ی 20 خێزان پێك هێنراوه".
له باره‌ی وه‌رده‌كاری چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان، فایه‌ق حه‌مه‌سور ده‌ڵێت "بۆ پیاوان ناوی ته‌واو وه‌رده‌گرین، به‌ڵام بۆ ئافره‌تان ته‌نیا نازناو، هه‌روه‌ها بینینیش ته‌نیا له ناو نوسینگه ده‌بێت، فۆرمی كه‌س به كه‌س پیشان ناده‌ین"، ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌دات كه ئافره‌تێكی له لایه بۆ پێشوازی كردن له ئافره‌تان، "كاری ئه‌و له‌گه‌ڵ ئافره‌تانه، كاری منیش له‌گه‌ڵ پیاوانه".
دوای وه‌رگرتنی فۆڕمی هه‌ردوولا، ئینجا كاری به‌راوردیان له‌سه‌ر ده‌كرێت، "به گوێره‌ی لێك نزیكبوونی داواكاریه‌كانی ناو فۆرمه‌كه، كاتێك داواكاریه‌كان لێك نزیكبوون، بانگیان ده‌كه‌ین بۆیه‌كتر بینین"، به‌رپرسی نوسنیگه‌ی په‌یمان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه "كارێك ناكه‌ین دژ به ئاینی ئیسلام بێت و دژ به یاساكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، یاخود دژ به داب و نه‌ریتی جوانی كورده‌واری بێت".
هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێت "له‌كاتی بینینی یه‌كتری، ده‌بێت كچه‌كه كه‌سێكی نزیكی خۆی له‌گه‌ڵ بێت".
نرخی فۆڕم له نوسینگه‌ی په‌یمان ته‌نیا (15) هه‌زار دیناره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوا كردیه قسمه‌ت، ئه‌وه‌نده به‌س نییه، ده‌بێت 15 هه‌زاری دیكه‌ش بدات، حه‌مه‌سور ده‌ڵێت "به 15 هه‌زار دینار فۆڕم ده‌دینه به‌شداربووان، كاتێكیش كه‌سێكمان بۆ دیته‌وه، ئه‌وكات 15 هه‌زاریدیكه‌ش ده‌دات، تاماره‌ش ده‌كرێت هیچ پاره‌یه‌كی تر وه‌رناگرین، ئێمه مامۆستای ئاینیشمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه پێی خۆش بێت ده‌توانێ هه‌ر لێره شه‌كراوه‌كه‌ی به‌خۆڕایی بخاوه‌ته‌وه".
ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان له نوسینگه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن، مه‌رجیان هه‌یه، له‌وڕوه‌ش فایه‌ق حه‌مه‌سور ده‌ڵێت "كه‌سی وا هه‌یه ده‌ڵێت حه‌زم له خاریجه، ڕازیشه به‌وه‌ی كه 10 تا 15 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تربێت، ته‌نیا بیبات بۆ ئه‌وروپا، كه‌سی واش هه‌یه ده‌ڵێت كه‌سێكم ده‌وێت دینداربێت، هه‌شه جوانی لامه‌به‌سته، هه‌ریه‌كه و به پێی بیر و بۆچوونی خۆی، چۆنی بوێت كه‌سێكی ئه‌وهای بۆ ده‌بینینه‌وه".
فایه‌ق حه‌مه‌سور به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یمان ئه‌وه ناشارێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه نوسینگه‌كه زیاتر بۆ هاوسه‌رگیری دووه‌م دێن، "به‌ڵام ئێمه فۆرم ته‌نیا ده‌ده‌ین به كچ و ئه‌و كه‌سانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه، فۆرم ناده‌ین به خێزاندار، تائێستا 6 كه‌س خێزاندار بووه فۆرمیشمان داوه‌تێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیشیان هاتوون ڕازیبوون، واتا ژنه‌كانیان یان ده‌بێت بێن بۆ ئێره یان بچن پشگیریمان بۆ بێنێت له دادنوس، ئه‌گه‌ر نا ده‌فته‌رێك دۆلارمان بداتێ ئه‌وا فۆرمی پێناده‌ین، چونكه ئامانجی ئێمه دروست كردنی خێزانه نه‌وه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانێك".
له كۆتایی قسه‌كانیدا حه‌مه‌سور مژده‌ی ئه‌وه ده‌داته دانیشتووانی شاری هه‌ولێر كه لقێكی هاوشێوه‌ی نوسینگه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێت "ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه ماوه كه كه‌سێكی باوڕپێكراو ببینینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ی بده‌ینێ، پشت به‌خوا له‌م هاوینه له‌هه‌ولێریش نوسینگه‌یه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه".