به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه په‌یمانگای (گی.ئێف.كه‌ی)ی ئه‌ڵمانی سازیكردووه، ده‌ركه‌وتووه كه گه‌لی ئه‌ڵمانی له دڵه‌ڕاوكێ له‌پێشی پێشه‌وه‌ی گه‌لانی دیكه‌ن. وڵاتی ئه‌ڵمانیا له كیشوه‌ری ئه‌وروپا ده‌وڵه‌مندترین وڵاته: كه‌چی ئه‌ڵمانییه‌كان به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه زۆر راران و دڵه‌راوكێ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ڵمانییه‌كانی گرتۆته‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌ڵمانییه‌كان له‌باره‌ی ئاینده‌وه ره‌شبینن. وێڕای ئه‌مانه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه پۆڵه‌ندییه‌كان و رووسییه‌كان له دڵه‌ڕاوكێدا له‌دوای ئه‌ڵمانییه‌كانه‌وه دێن.