له ئه‌مریكا زانكۆی (نۆرس وسترن) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ناوی منداڵان و كاریگه‌ریی ناوه‌كانیان به‌سه‌ر ژیاندا ئه‌نجامدا، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش ده‌ركه‌تووه كه ناوی منداڵ كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر ته‌واوی ژیانی منداڵ هه‌یه. بۆیه پسپۆرانی زانكۆی ناوبراو ئامۆژگاری دایك و باوكان ده‌كه‌ن كه ناوێكی گونجاو و شیاوی وا له منداڵه‌كانیان بنێن كه مانای شتێكی جوان و باش بێت و ئومێدبه‌خش بێت، چونكه ئه‌وكاته ناوی منداڵه‌كه كاریگه‌ریی باشی به‌سه‌ر منداڵه‌كه ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ناوه‌كه ناوێكی نه‌شیاو و ناشیرین بێت و مانایه‌كی خراپی هه‌بێت ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی خراپی بۆسه‌ر منداڵه‌كه ده‌بێت. شایانی باسه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 3000 باوك و دایك ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه كه له هه‌ر پێنج دایك و باوك له ناونانی منداڵه‌كه‌یان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه، چونكه ناوی شیاویان له منداڵه‌كه‌یان نه‌ناوه و ناوه‌كه ناوێكی باش و جوان و ئومێدبه‌خش نه‌بووه. ئه‌وه‌ی ماوه بگوترێت ئه‌وه‌یه كه ده‌قی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له ماڵپه‌ڕی (پاونتی) بڵاوكراوه‌ته‌وه.