یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كێ یه؟

یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌م رێكخراوی لاوانی كوردستانییه، كه له ساڵی 1953 وه تاكو ئه‌مڕۆ ئاماده‌بوونێكی هه‌میشه‌یی له پانتایی سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵاتی كوردستاندا هه‌بووه، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه بۆ به‌هه‌شتی مه‌لامسته‌فای بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌ڵاڵه‌ی كرد‌و له هه‌مان ساتیشدا واتا له ساڵی 1953ی رێكخراوه‌كه یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی خۆی به‌ست، یه‌كێتی لاوان له خه‌باتی شاخ شان به‌شانی پێشمه‌رگه تێكۆشاوه و شه‌هیدی داوه، جیاله‌وه‌ش یه‌كێتی لاوان له سه‌رتاوه تا ئێستا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سیاسی كوردی پێگه‌یاندوه كه ئێستا له ئاسته هه‌ر باڵاكانی ساحه‌ی سیاسی كوردستان رۆڵده‌گێڕن، تاوه‌كو ئێستاش رێكخراوه‌كه 7 كۆنگره‌ی به‌ستوه به‌م شێوه‌یه:
*كۆنگره‌ی یه‌كه‌م/ به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و له كۆنگره‌ی سێیه‌می حیزب‌دا، دامه‌زراندنی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له 18ی شوباتی 1953راگه‌یندرا، له‌و مێژوه‌دا رێكخراوه‌كه یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی به‌ست.
*كۆنگره‌ی دووه‌م/ له ساڵی 1972 له قوتابخانه‌ی كاوێس له شه‌قڵاوه به‌سترا، ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا، تێیدا بووه به‌سكرتێری یه‌كه‌می لاوان و ، موقه‌ده‌م عه‌زیز به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌ی كۆنگره‌كه‌بوو.
*كۆنگره‌ی سێیه‌م/ له ساڵی 1974 له هۆڵی گه‌ل له هه‌ولێر به‌سترا، عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی، كه ئه‌وكات پارێزگاری هه‌ولێر بوو، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی بوو له كۆنگره‌كه، هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا نوێنه‌ری عێراق وتارێكی پێشكه‌شكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی حورمه‌ت و سه‌نگی كۆنگره‌كه و نوێنه‌رانی سه‌ركردایه‌تی بزانێت.
*كۆنگره‌ی چواره‌م/ دوای كۆنفرانسی ئابی 1986، كۆنفرانسی یه‌كگرتن له نێوان یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌سترا، ( كه یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی كوردستانی لێ پێكهات)، له 16-20/10/1993 له ژێر دروشمی( زانست_ئاشتی_ئاوه‌دانكردنه‌وه) كۆنگره‌ی ئازادی كه كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی لاوان بوو، له هۆڵی زه‌رد له هه‌ولێر به‌سترا و له‌و كۆنگره‌یه‌شدا هه‌ردوو رێكخراو لێك جیابوونه‌وه، شایه‌نی باسه له‌و كۆنگره‌یه‌دا( ئیبراهیم مسته‌فا) بووه سكرتێری یه‌كێتی لاوان و ئه‌و كاتیش گۆڤاری پێشكه‌وتن به‌ر یه‌كێتی لاوان كه‌وت.
*كۆنگره‌ی پێنجه‌م/ له ساڵی 1998 له هۆڵی میدیا له هه‌ولێر یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پێنجه‌م كۆنگره‌ی خۆی كه به‌كۆنگره‌ی پێشكه‌وتن ناوبرا به‌ست، له ژێر دروشمی(ئاشتی_فیدراڵی_ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بۆ لاوانی كوردستان) له‌و كۆنگره‌یه‌شدا( ئیبراهیم ئیسماعیل) بوو به سكرتێری لاوان.
*كۆنگره‌ی شه‌شه‌م/له رۆژی 24/3/2004 له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوان به‌ستر، له‌و كۆنگره‌یدا( نه‌جات باپیر) بوو به سكرتێری یه‌كێتی لاوان و هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌شدا سكرتاریه‌تی لاوان گۆرا بۆ ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی.
كۆنگره‌ی حه‌وته‌م/ له 22 تا 24 ی 2009 له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ردوو هۆڵی شه‌هید مامۆستا سه‌عد و پێشه‌وا به هاوبه‌شی ، كۆنگره‌ی حه‌وته‌م كه به‌كۆنگره‌ی سه‌ركه‌وتن ناسرابوو به‌سترا، له‌و كۆنگره‌یه‌دا(ئومێد خۆشناو) به سكرتێری رێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
هه‌یه‌كه‌لی رێكخستنی رێكخراوه‌كه:
*مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
*ناوه‌ندی باڵا
*ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندن
* لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی
*گروپ
- ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا له رێكخراوه‌كه ئه‌ندامن و فۆرمیان هه‌یه له 200000 دووسه‌د هه‌زار لاوی تێپه‌ر كردووه، كه به‌پێی شوێنی جوگرافی و هه‌ڵكه‌وتی باره‌گاكانی لاوان دابه‌شبوونه.
-ستافی سه‌ركردایه‌تی رێكخراوه‌كه له 31 ئه‌ندام پێكهاتووه، كه به ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ناونراوه، 11 ئه‌ندام و دوویه‌ده‌گ شوێنی چالاكیان ناو مه‌كته‌یی سكرتاریه‌ته كه له هه‌ڵبژاردنێكی نهێنی سكرتێر و 6 كارگێڕی سكرتاریه‌ت و چوار ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت دیاریكراوه، به‌رپرسی هه‌موو ناوه‌نده باڵاكانیش پێش كۆنگره له كۆنفرانسه‌كاندا به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی رێكخراوه‌كه ده‌سنیشان كراون.
-یه‌كێتی لاوان له‌و شار و شارۆچكانه‌ی ناو خۆ و ده‌روه‌ی وڵات باره‌گای هه‌یه:
1-ناوه‌ندی باڵای هه‌ولێر
2-ناوه‌ندی باڵای ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر
3-ناوه‌ندی باڵای سلێمانی
4-ناوه‌ندی باڵای ده‌وربه‌ری سلێمانی
5-ناوه‌ندی باڵای دهۆك
6-ناوه‌ندی باڵای شێخان
7-ناوه‌ندی باڵای ئاكرێ
8-ناوه‌ندی باڵای زاخۆ
9-ناوه‌ندی باڵای بارزان
10-ناوه‌ندی باڵای مێرگه‌سۆر
11-ناوه‌ندی باڵای رانییه
12-ناوه‌ندی باڵاًی شاره‌زور
13-ناوه‌ندی باڵای گه‌رمیان
14-ناوه‌ندی باڵای كه‌ركووك
15-ناوه‌ندی باڵای موسڵ
16-ناوه‌ندی باڵای شه‌نگال
17-ناوه‌ندی باڵای به‌غدا
18-ناوه‌ندی باڵای سۆران
19-نوێنه‌رایه‌تی لاوان له فله‌ندا
20-نوێنه‌رایه‌تی لاوان له به‌ریتانیا
21-نوێنه‌رایه‌تی لاوان له ئیتالیا
22-نوێنه‌رایه‌تی لاوان له ئه‌ڵمانیا
23-ناوه‌ندی باڵای سه‌فین
24-ناوه‌ندی باڵای سێمێل
25-ناوه‌ندی باڵای ئامێدی
26-ناوه‌ندی باڵای مه‌خموور
27-ناوه‌ندی باڵای چه‌مچه‌ماڵ
28-ناوه‌ندی باڵای خانه‌قین
له‌و كاته‌وه تا ئێستا رێكخراوه‌كه جیا له‌وه‌ی به‌شدارێكی كارای خه‌باتی رێكخراوه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی كوردستان بووه، له بواره جیاجیاكانی ژیانی لاوانی كوردستانیش رۆڵی به‌رچاوی بینی وه و تا ئێستا له گرنگترین ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی لاوانی كوردوه به‌م شێوه‌یه.
*به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بیناكردن و نیشته‌جێبوون زیاتر له 2000 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بۆ لاوان دابینكرد، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانوو به‌ر بۆ ئه‌و لاوانه‌ی ئاره‌زووی كرینی خانوویان هه‌یه، كه پاره‌كه مانگانه به‌قیست ده‌ده‌نه‌وه.
*دروستكردنی زیاتر له 100 یاریگای فریزی ده‌ستكرد بۆ شه‌ش یاریزانی و 11 یاریزانی به سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی بۆ لاوانی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان.
*به‌ستن و به‌شداریكردنی چه‌ندین كۆنفرانسی سیاسی و زانستی ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
*دورستكردن و ته‌جهیزكردنی سه‌دان ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندن به كه‌ل و په‌لی مۆسیقا و كۆمپیوته‌ر و ئه‌نته‌رنێت و دابینكردنی مامۆستای تایبه‌ت به گوتنه‌وه‌ی خولی تایبه‌تی زمان و فێربوونی مۆسیقا.
*رێكخستن و ته‌جهیزكردنی سه‌دان تیپی میللی له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خولی وه‌زرشی به ناوی خولی بارزانی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری پێگه‌یاندنی سه‌دان لاوی وه‌رزشوان بۆ یانه پله به‌رزه‌كانی كوردستان.
*رێكخستنی و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ بۆ زیاتر له 364 لاوی كوڕ و كچ به دابینكردنی كه‌ل و په‌له‌كانی ناو ماڵیش.
*دابینكردنی سه‌دان پارچه‌زه‌وی نیشته‌جێبوون له سنوری پارێزگای هه‌ولێر بۆ لاوان.
*دابه‌شكردنی هه‌زارن سێتی جل و به‌رگی وه‌رزشی به‌سه‌ر لاوانی تیپه‌میللیه‌كان.
*دامه‌زراندنی هه‌زران لاو له دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت.
* له‌سه‌ر ئاستی راگه‌ندیش یه‌كێتی لاوان ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی ده‌ركردووه و ده‌رده‌كات:
1-گۆڤاری پێشكه‌وتن وه‌زری
2-رادیۆی پێشكه‌وتن
3-ماڵپه‌ری لاوانی كوردستان
4-بڵاوكراوه‌ی نیومانگی پرس
بۆ زیاتر ناسینی (یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان) ده‌توانن سه‌ردانی په‌یره‌وی ناو خۆی رێكخراوه‌كه بكه‌ن. (لێره كلیك بكه)
په‌یره‌وی ناوخۆ به‌زمانی ئینگلیزی (لێره كلیك بكه)
|