به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی بۆ كۆمه‌ڵناسی ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌تووه كه هه‌رزه‌كاران له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه هه‌م فێری توندوتیژی و هه‌م فێری زیره‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش كه له‌سه‌ر زیاتر له 10 هه‌زار هه‌رزه‌كار ئه‌نجامدراوه، ئه‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر یارییه ئئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌پله‌ی یه‌كه‌م فێری توندوتیژی ده‌بن و كه‌متر فێری زیره‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی هه‌ر زۆری هه‌رزه‌كاران ئه‌و یاریانه ئه‌نجامده‌ده‌ن كه توندوتیژییان تێدایه و كه‌متر ئه‌و یارییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه له‌میانیدا فێری زیره‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن. بۆیه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه داوای له خێزانه‌كان كردووه كه منداڵه‌كانیان هان بده‌ن كه له‌و یارییانه دووربكه‌ونه‌وه كه فێری توندوتیژییان ده‌كات .