لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی كه له گۆڤارێكی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشییه‌كانی لووت و گوێ و قوڕگه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رده‌چێت، ئه‌و راستییه ئاشكرا كراوه كه به‌كارهێنانی ڤیاگرا (به‌هه‌موو جۆره‌كانی وه‌ك حه‌ب و بۆن و هتد) كاریگه‌ریی خراپی بۆسه‌ر هه‌ستی بیستنی پیاوان هه‌یه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه ڤیاگرا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه پیاوان هه‌ستی بیستنی لاواز بێت، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر 11525 پیاو ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌تووه كه ئه‌و پیاوانه‌ی ڤیاگرا به‌كاردێنن هه‌ستی بیستنیان لاواز ده‌بێت. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه ڤیاگرا له بنچینه‌دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن دروستكراوه و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن پیاوانیشه‌وه ده‌بێته هۆی به‌زبوونه‌وه‌ی خوێن له ده‌وروبه‌ری گوێچكه‌كانی پیاواندا و له ئاكامدا لاوازی بیستنی له‌لای پیاوان لێده‌كه‌وێته‌وه.