نووسینی: كامه‌ران غه‌ریب
لاوانی كوردستان- ماوه‌یه‌كه ده‌سته‌واژه‌ی ئۆپۆزیسیۆن هاتۆته نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی وڵاته‌كه‌مان و هه‌ركه‌سه و به پێی ویست و ئاره‌زووی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و لایه‌نه‌كه‌ی لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات. كۆمه‌ڵێك به چاودێری كاروباری حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌زانن، هه‌ندێكیتر به دیارده‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌نی ده‌زانن نه ته‌نیا له كوردستان به‌ڵكو له هه‌موو جیهاندا، هه‌ندێكیتر به ڕزگاركه‌ری مرۆڤی كورد له ده‌ست زوڵم و زۆرداری !!!حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی و یه‌كێتی ده‌زانن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئۆپۆزیسیۆن له وڵاتی ئێمه‌دا له پێناو چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و به‌لاڕێدا بردنی ڕای گشتی و سوككردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و دزێوكردنی سیمای ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و موزایه‌ده‌كردن به سه‌ر خوێنی لاوی كورد و بێ نرخ كردنی پرۆژه و كاره‌كانی ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان هاتۆته بوون.
ئه‌مه‌ش به سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕابردوو !؟؟ له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان زیاتر خۆی ده‌رخست، هه‌رچه‌نده كه پێشتریش ئه‌م هه‌وڵانه به به‌رگێكی جیاواز به‌ڵام ڕووكه‌شكراو له لایه‌ن هه‌ندێ حیزبی ئیسلامی سیاسی كه‌م تا زۆر بۆ لێدان له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و به تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی له ئارادا بوو، به‌ڵام به هاتنه ئارای ئه‌م (حه‌ره‌كه) ڕه‌نگ نیلیه، له سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كانه‌وه هاته سه‌ر شه‌قامه‌كانی سالم و مه‌وله‌وی و ئه‌ركی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه‌یان فێركردین:
(شكاندنی جامی ئۆتۆمبیل، دڕاندنی پۆسته‌ری كاندیدی لایه‌نه‌كانی تر، سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆكۆمار، تێكشكاندنی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبیل، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، ته‌نیا خۆ به باش زانین، ئاژاوه نانه‌وه، به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، قوتكردنه‌وه‌ی كه‌سانی بێ ئه‌زمون و بێ ڕابردوو بۆ ڕكابه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌ڵبه‌ستنی بوختان، چه‌واشه‌كردنی ڕای گشتی، گومان خستنه سه‌ر پیرۆزییه‌كانی كورد و هه‌زاران كاری نه‌شیاوی تر)، ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن كه ئۆپۆزیسیۆن خستیانه نێو فه‌رهه‌نگی ڕۆژانه‌ی ئه‌م گه‌له خێرله‌خۆ نه‌دیووه.
ئه‌مانه هه‌رچه‌نده به شێوه‌یه‌كی توندوتیژ له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ڕۆژانه له كه‌ناڵه جۆرا و جۆره‌كانی ڕاگه‌یاندن دووباره ده‌بنه‌وه و ته‌نیا مه‌به‌ستیش كردنه‌وه‌ی گرێ ده‌روونیه‌كانیانه له ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و پیاده‌كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه به هۆی نامه‌نتیقی بوونه‌وه ڕێژه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ده‌نگ و كورسیه‌كان به ده‌ست ناهێنێ.
كه‌ناڵی په‌یام له ژێرنووسی هه‌واڵه‌كانیدا ده‌نوسێت: (مه‌سعود بارزانی و حكومه‌تی توركیا ڕێكه‌وتن له سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان) ئه‌مه‌ش ته‌نیا له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا و چه‌واشه‌كردنی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یه، برای دینی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شی ڕوون و ئاشكرایه و هیچ كاتێك مساوه‌مه‌ی له سه‌ر مافی كورد نه‌كردووه له هه‌ر شوێنێك بێت.
كه‌ناڵی KNN بۆ ناشیرینكردنی پرۆژه جوانكارییه‌كانی شاری سلێمانی له چاوپێكه‌وتنی مامۆستایه‌كی زانكۆ كه تاوانه مناڵی كورد له ژێر ده‌ستی ئه‌و په‌روه‌رده بن ده‌ڵێ: ئه‌و دیمه‌نه‌ی پێشتری ڕێگای (سلێمانی – تاسڵوجه) زۆر له ئێستا جوانتر بوو، له‌كاتێكدا كه پێشتر دڕك و داڵی ئه‌و ڕێگایه بیابانه‌كانی باشووری ده‌هێنایه‌وه یادمان، ئه‌مه‌یه جوانی په‌رستی ئۆپۆزیسیۆن و له‌وانه‌یه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان بكه‌وێته ده‌ست ئه‌و جوانیه‌مان بۆ بێننه پاركی ئازادی و پاركی شه‌هید سامی.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان له سه‌ر لیستی حیزبێكی ئیسلامی سیاسی سه‌باره‌ت به پێدانی پاره‌ی ئۆتۆمبیل به ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ڵێ: ئه‌و پاره‌یه زۆره و ئێمه نامانه‌وێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچمان پێنه‌كرا ڕازی نین ئه‌و پاره‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و ئۆتۆمبیله‌كانمان ده‌وێت، به‌یتولمال بۆ ئێوه نه‌بێت بۆ كێ باشه !!! خۆ گه‌ر نه‌شگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه، ده‌كرێ به‌شه پاره‌كه‌ی خۆت بده‌یت به چه‌ند ماڵه هه‌تیوێك كه پێویستیان پێیه‌تی!!!
زۆر ئاساییه حیزب یا لایه‌نێكی سیاسی له پێناو گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی و له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی گونجاو و خزمه‌تكردنی توێژه‌كانی خه‌ڵك بگات به كورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتی ئێمه له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی به‌سوودیان له هه‌گبه‌دا نییه، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ناشیرینكردنی به‌رامبه‌ر و شێواندنی ڕاستیه‌كان كه ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا جۆرێكه له تاوان به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر، چونكه وایان لێده‌كه‌ن كه ڕاستیه‌كانیان لا بشێوێت و له‌و فه‌وزا و ته‌پوتۆزه‌دا نه‌توانن هه‌ڵه‌كانیان ببینن، كه جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆیان پاش ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان له دادگاكان‌دا داواكارییان له سه‌ر تۆمار بكه‌ن.