20/7/2010 له باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێـتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، له ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و كارگێڕانی سكرتاریه‌ت، به‌ئاماده‌بونی به‌شێكی زۆری سه‌رۆك و سكرتێری رێكخرا و كۆمه‌ڵه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه‌كانی كوردستان، له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رۆك و سكرتێره‌كانی رێكخراوه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كانی كوردستان دابه‌شكر، له وته‌یه‌كدا ئومێد خۆشناو به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كرد و به‌گرنگیه‌وه باسی له هه‌وڵ و چالاكیه‌كانی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كه یه‌كێـتی لاوانی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه به‌گرنگی و بایه‌خه‌وه له‌و توێژه‌ی روانی و به‌رده‌وامیش ده‌رگای له‌به‌ر ده‌م ئه‌و توێژه چالاكه كراوه‌ده‌بێ، له كۆتایدا له لایه‌ن سكرتێری یه‌كێـتی لاوان و كارگێڕانی سكرتاریه‌ت خه‌ڵات به‌سه‌ر ئاماده‌بوان دابه‌شكرا.


