له هه‌ولێر و له باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی هه‌ردوو رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به ئاماده‌بوونی هیوا حه‌مید سكرتێری رێكخراوی ئازادی لاوان و ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و كارگێڕانی سكرتاریه‌ت كۆبوونه‌وه.
له دانیشتنكێدا ره‌وشی لاوانی كوردستان تاوتوێ‌ً كرا و هه‌ردوو رێكخرا و ته‌كیدیان له‌سه‌ر به‌تینكردنی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستان كرده‌وه، به مه‌به‌ستی زیاتر گوێگرتن له داوا و خواسته‌كانی لاوان و هه‌وڵدانی به‌رده‌وام له پێناو چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان.
پاشان كۆبوونه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر دیسانه‌وه كاراكردنی پرۆژه‌ی سندوقی پشتیوانی لاوانی كرده‌وه و به‌رنامه و پلان بۆ زیاتر كۆمه‌كی كردنی سندوقه‌كه دانرا و داواشكرا كه په‌رله‌مانی كوردستان بكارێت پرۆژه یاسای سندوقی پشتیوانی لاوان كارابكات و په‌له‌بكات له به‌یاسای كردنی پرۆژه‌كه.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه پرسی پێكهێنانی په‌رله‌مانی لاوانی عیراقی تاوتوێكرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه كه دروستبوونی ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌بێت پرس و راوێژی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستانیشی تێدا به‌شداربێ و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌و چوارچێوه‌یه ده‌درێن ناكرێت رۆڵی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستانی تێدا فه‌رامۆش بكرێ و خسوسیه‌تی كوردستان له‌به‌رچاو نه‌گیرێ.
هاوكات كۆبوونه‌وه پرسی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی لاوانی كورستانی باسكرد و له‌و روه‌وه هه‌نگاوه‌كانی كاراكردنی پێكهێنانی فیدراسیۆنه‌كه و دوا هه‌وڵه‌كانی بریاری كۆتای راگه‌یاندنی فیدراسیۆنه‌كه خرانه‌روو.
له كۆتایدا كۆبوونه‌وه بڕیاری دا كه شاندێكی رێكخراوه‌كانی لاوانی كوردستان پێكبهێنرێ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی لایه‌نی په‌یوه‌نددار و گه‌یاندنی كێشه‌و گرفته‌كانی لاوان به‌و ناوه‌ندانه و گه‌یاندنی ده‌نگی لاوان به ناوه‌نده‌كانی بریار
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی
رێكخراوی ئازادی لاوان یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
هه‌ولێر27/7/2010