واشنتۆن، مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
به مه‌به‌ستی سازكردنی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له واشنتۆن وه‌فدی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان گه‌یشتنه واشتنۆن. ئه‌و فێستیڤاڵه كه ده‌زگای به‌درخان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی كلتووری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وانشنتۆن سازیده‌كا، تێیدا چه‌ندین چالاكی رۆشنبیری و هونه‌ری و كلتووری نمایش ده‌كرێ. له‌مباره‌یه‌وه حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخان به‌رپرسی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان گوتی: به مه‌به‌ستی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و رۆشنبیری له‌نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد و ئه‌مریكا، ده‌زگای به‌درخان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانی كه فێستیڤاڵی حه‌وته‌می به‌درخان له واشنتۆن سازبكاو له‌و فێستیڤاڵه‌دا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری و كلتووری نمایش ده‌كه‌ین، كه تێیدا نووسه‌ران و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆكانی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌و سیمینار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. بڕیاره هه‌ر له‌و فێستیڤاڵه‌دا چه‌ند كورته فیلمێكی كوردی و چه‌ند فیلمێكی دیكۆمێنتاری كوردی نمایش بكرێ، هه‌روه‌ك به‌شێك له كوردانی نیشته‌جێی ئه‌مریكا به چالاكی جۆراوجۆر به‌شداری له‌و فێستیڤاڵه ده‌كه‌ن. شایانی باسه ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان ساڵانه فێستیڤاڵی به‌درخان سازده‌كاو هه‌ر ساڵه‌و له‌و وڵاتێك ئه‌نجامی داوه، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش له رۆژانی 29و30/6/2010 له ماڵی سویدی له واشنتۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێ.