دیمانه: توانا حوسێن شێخانی
بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی كوردستاندا، فڕۆكه‌یه‌ك به‌ده‌ست و په‌نجه‌ی كوردێك دروست ده‌كرێت، نه‌ریمان ئه‌نوه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ناوی چووه ناو مێژوو، وه‌ك یه‌كه‌م كوردی دروستكه‌ری فڕۆكه، نه‌ریمان وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، 19 ساڵی بۆ دروستكردنی فرۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاری ته‌رخانكرد، كۆڵی نه‌دا تا فرۆكه‌كه‌ی گه‌یشته ئاسمانی كوردستان و فڕی، ئه‌و دروستكه‌ری فرۆكه‌یه و له‌هه‌مانكاتدا فرۆكه‌وانیشه، له‌و راپۆرته‌دا بۆ (پرس) باس له چۆنیه‌تی كاری دروستكردنی فرۆكه و هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌و رووه ده‌كات.
نه‌ریمان عوسمان له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی منداڵی و ده‌ڵێت "له منداڵیه‌وه خولیام (دروستكردنی شت) بووه، له‌یه‌كه‌م هه‌وڵمدا له ساڵی 1991، كه‌ناڵێكی ڕادیۆیم دروستكرد ، هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا فرۆكه‌یه‌كیشم دروستكرد وا كۆنتڕڵیشم دروستكرد، دروستكردنی فڕۆكه خه‌ونێكی منداڵیم بوو، زۆریش دڵنیابووم كه ده‌متوانی فرۆكه‌یه‌ك دروست بكه‌م، ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1991 ده‌ستم پێكرد، له 2010 ته‌واوم كرد، واته 19 ساڵ خه‌ریكی دروستكردنی فرۆكه بووم به چه‌ندین شێواز، ئه‌زموونێكی زۆرم له‌سه‌ری كۆكرده‌وه، سه‌ره‌تا خه‌ڵك گاڵته‌یان پێ ده‌كردم"، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه، له ساڵی 2006 ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه.
بێگومان له ماوه‌ی خه‌ریكبوون به پرۆژه‌یه‌كه‌ی له‌و شێوه و به‌و ماوه‌ی درێژه، ئاساییه مرۆڤ رووبه‌رووی ئاسته‌نگ و كێشه ببێته‌وه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵبی، بۆیه نه‌ریمانی فڕكه‌وان ده‌ڵێت "زۆرجاران كێشه‌م بۆ ده‌هاته پێش وه‌ك كێشه‌ی كاره‌با و جێگا و نه‌بوونی پێداویستی و ڕێگری زۆر گه‌وره‌ش هه‌بوو ناتوانم ناویان بڵێم، به‌ڵام كۆڵم نه‌ده‌دا و سارد نه‌ده‌بوومه‌وه، هه‌ندێك پێدوایستی له كوردستان به‌ده‌ست ده‌كه‌وتن، به‌ڵام هه‌ندێكیشیانم له ده‌ره‌وه هێناوه، وه‌ك ماده‌ی ئه‌له‌منیۆم و تایه‌كان و چه‌ند پێداویستییه‌كی تر".
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی، ناوبراو ده‌ڵێت "له وڵاتی چین خولێكی فڕۆكه‌وانیم بینیوه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ، كه هاتمه‌وه‌ش یه‌كسه‌ر ده‌ستم پێكرد، هه‌روه‌ها چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی تریشم دروستكرد، به‌ڵام سه‌ره‌تا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم".
نه‌ریمان باس له چه‌ند كه‌سێك ده‌كات كه هاوكاریان كردووه، له‌وانه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی كابینه‌ی پێشوو، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "زۆر كه‌س هاوكاریان كردووم، كه هه‌ندێكیان نه‌شم ده‌ناسین، زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م و سوپاسی ته‌واوی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌م".
له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی له خێزانێكی كه‌م ده‌رامه‌ت بووه، بۆیه ده‌ڵێت "زۆر حه‌ز ده‌كه‌م خزمه‌تی كوڕی هه‌ژار بكه‌م، چونكه زوو فێرده‌بێت و زۆر زیره‌كن، پێموایه لاوانی كوردستان به‌هره‌یان تێدایه، به‌ڵام بواریان بۆ نه‌ڕه‌خساوه، داوا ده‌كه‌م له حوكمه‌ت بانك بكاته‌وه بۆ لاوان بۆ ئه‌وه‌ی داهێنان بكه‌ن و وڵات به‌ره‌و پێش ببه‌ن".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پرۆژه‌ی داهاتووشی ده‌ڵێت "له‌به‌رنامه‌م دایه تایبه‌ت به‌و بواره، خولێك بۆ لاوانی كوردستان بكه‌مه‌وه و كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه دابنێم و كاری زۆترم له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه".
له‌به‌ر گه‌وره‌ی داهێنانه‌كه‌ی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ ده‌كات، ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت "زۆر سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌م كه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكردوم و به‌ڵێنی سه‌نته‌رێكی پێ دام به‌و بواره، زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه هاوكاریان كردم".
نه‌ریمان بۆ پێكه‌نین له‌كۆتایی قسه‌كانیدا یادگاریه‌كی سه‌رده‌می منداڵیمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت "له ساڵی 1992 ئالیه‌رێكی ته‌شویشم دروستكرد، چونكه حه‌زم ده‌كرد موسه‌یته‌ربم به‌سه‌ر دراوسێكانمان، به‌ڵام دراوسێكان ده‌یان ده‌زانی، ڕۆژێكیان هاوین بوو هه‌موو خه‌ڵك له باخچه‌ی ماڵه‌وه ده‌ده‌نیشت، منیش چوومه سه‌ربانی ماڵی مامم به ته‌له‌فزیۆنی دراوسێیه‌كمان، ئالیه‌ره‌كه‌م تاقی ده‌كرده‌وه، له‌په‌نایه‌كه‌وه ته‌ماشام ده‌كرد دراوسێیه‌كمان زۆر پێ تێك ده‌چوون، به‌هۆیه‌وه تووشی زۆر كێشه بووم".