26/7/2010 له ژێر چاودێری نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كێتی لاوانی و دیموكراتی كوردستان قایمقامی ده‌شتی هه‌ولێر و لاوانێكی زۆری سنوری كه‌سنه‌زان، له كه‌سنه‌زان یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان یاریگایه‌كی فریزی ده‌سكردی 11 یاریزانی كرده‌وه، كردنه‌وه‌ی ئه‌و یاریگایه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی كه یه‌كێتی لاوان به ئامانجی په‌ره‌پێدان به به‌هره وه‌رزشیه‌كانی لاوان له ساڵانی رابردوو له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه و ته‌نانه‌ت دێهاته‌كانی كوردستانیش ئه‌و یارگایانهی كردۆته‌وه، كه ئه‌وه‌ش وایكردوه رۆژانه به‌رده‌وام خولی وه‌رزشی تۆپی پێ له‌و یاریگایانه بكرێته‌وه و لاوانێكی زۆر به‌شداری تێدا بكه‌ن و یاریزانی لاو بۆ یانه گه‌وره‌كان پێ بگه‌ێنن، شایه‌نی باسه به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردن به بواری وه‌رزش و تیپه میللیه‌كان وابڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك یاریگای گه‌وره‌ی 11 یاریزانی دروست بكرێن.