له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ڵاحه‌دین فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی به ئاماده‌بوونی محمود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و رمزی شعبان ئه‌ندامی یه‌ده‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له‌هه‌ردوو مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و ڕێكخراوی ئازادی لاوان كرد.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی كه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی سندووقی هاوبه‌شی پشتیوانی لاوان ده‌ربڕی و هانی هه‌ردوو ڕێكخراوی دا كه كاری به‌یه‌كه‌وه‌و هاوبه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌دا زیاتر خزمه‌ت به توێژی لاوان بكه‌ن و وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ پرۆژه‌ی هاوبه‌شی سندووقی پشتیوانی لاوان هانی دان له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن بۆ باشتر خزمه‌تكردنی توێژی لاوان له‌بواره جیاجیاكان و زه‌مینه خۆش بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری و به‌شداری پێ كردنی لاوان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشخستنی كوردستاندا.
له‌لای خۆیه‌وه هیوا حه‌مید سكرتێری ڕێكخراوی ئازادی لاوان باسی له ئامانج و كاره‌كانی سندووقی كرد‌و به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌یان شرۆڤه كرد‌و ووتی: ده‌مانه‌وێت ئه‌وه ده‌رگایه‌ك بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هه‌ردوو ڕێكخراو بۆ لاوان.
دواتر ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی دا به‌كاره‌كانی سندووق و چۆنیه‌تی كاری هاوبه‌ش و ڕێگاكانی پێشڤه‌چوونی زیاتر بۆ خزمه‌تكردنی لاوانی كوردستان به‌بێ جیاوازی.
له‌كۆتاییدا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی به‌گه‌رمیه‌وه پێشوازی له پرۆژه‌كه كرد‌و كارنامه‌ی قه‌بووڵ كرد‌و ئاماده‌یی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ربڕی كه پشتگیری ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌م سندووقه بكه‌ن و زه‌مینه‌ی هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كیان بۆ خۆش بكه‌ن و هیوای خواست ئه‌م پرۆژانه به‌رده‌وام بن.

