رۆژی 17/1/2010 د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی كرد له‌شاندێكی هاوبه‌شی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان.
له‌دیدارێكدا شاندی میوان دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆیان‌و پێشوازیكردنیان، پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد كه‌مه‌به‌ست لێی دامه‌زراندنی سه‌ندووقێكی پشتیوانییه بۆ لاوان، له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتر به‌لاوانی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه شاندی میوان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویستیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد‌و داوایانكرد: پڕۆژه‌كه‌یان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه دیراسه بكرێت‌و ئاراسته‌ی لێژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی.
پاشان د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی به‌كورتی باسی له‌ڕۆڵ‌و ئه‌ركی په‌رله‌مان له‌خولی سێیه‌میدا كرد، به‌به‌یاخه‌وه باسی له‌ڕوڵی لاوان له‌قۆناغه جیاجیاكانی شۆڕشدا كرد كه‌ڕۆڵێكی گرنگ‌و به‌رچاویان هه‌بووه‌و قوربانی‌و فیداكارییه‌كی زۆریان له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌خشیوه‌و هه‌میشه هێزێكی كاریگه‌رو بنیاتنه‌ربوون له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، هه‌روه‌ك پشتیوانی خۆشی بۆ ده‌ربڕین له‌پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانیان‌و خزمه‌تكردنی زیاتری لاوانی كوردستان‌و ڕۆڵی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان‌و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانیشی به‌گرنگ وه‌سفكرد له‌پێناو خزمه‌تكردنی لاوانی كوردستاندا.
سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌كه‌شیان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دڵنیای كردنه‌وه كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تییه‌وه به‌جدی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت‌و ئاراسته‌ی لێژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی‌و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێكردنی.
