سه‌ڵاح مه‌ولود
له‌مه‌زادێكی ئاشكرادا له ئینگلترا نیوه‌ی یه‌كێك له جگه‌ره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای كۆچكردوو وینستۆن تشرشل كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌ساڵی 1941 كێشابووی به به‌های (7245) حه‌فت هه‌زارو دووسه‌دو چل وپێنج دۆلار فرۆشرا.
ئه‌مه‌و تۆڕی سكای نیوزی بریتانی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد یه‌كێك له پیاوانی كۆكردنه‌وه‌ی پلیته تایبه‌ته‌كان هه‌ڵسا به كڕینی ئه‌م جگه‌ره‌یه له نۆرفۆلك.
لێپرسراوانی مه‌زاده‌كه له‌و بڕوایه‌دانه‌بوون كه ئه‌م جگه‌ره‌یه‌ی تشرشل كێشابووی كه درێژیه‌كه‌ی له 10 سه‌نتیمه‌تر درێژترنه‌بوو كه ته‌نها 560 دۆلار زیاتر بكات. شایه‌نی باسه تشرشل ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه‌ی له‌كاته ناخۆشه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌كێشا. هه‌روه‌ها نیلی گۆبل كه كه‌سێك بوو گرنگی به رێكخستنی باره‌گای حكومه‌تی بریتانی ده‌دا ئه‌م جگه‌ره‌ی بینییه‌وه له‌به‌رواری 22 ی ئابی 1941 وه‌كو دیاریه‌ك پێشكه‌شی كچێكی هاورێی خۆی كرد.
غوبل له‌سه‌ر ئه‌و پارچه كاغه‌زه‌یه‌ی كه جگه‌ره‌كه‌ی له‌ناو پێچرابوو له‌سه‌ری نووسیبوو ئه‌مه ته‌نها یاداگارییه‌كه بۆ داهاتووت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ت بیربخاته‌وه كه ئه‌مه هی پیاوێكی گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته‌یه كه ژیانی خۆی له ئینگلترا به‌سه‌ربردووه. ئه‌م هاورێیه‌شی دابووی به‌كچه‌كه‌ی خۆی و ئه‌ویش له‌م مه‌زادێكدا فرۆشتی.


