هه‌لی کار
كارەسات و خەمساردی

شاخەوان عومەر سلێمان
كە روداوەكەی پێرڵ هاربڵ رویدا و هێزی ئاسمانی ژاپۆنی ئەوكاتە لەو بنكە سەربازییە بە چەند ساتێكی كەم هەزاران سەرباز و پلەداری ئەمریكی كوشت، لە پەرچەكرداریشیدا ئەمریكا بە ئۆتۆمی لە هێرۆ شیماو ناكازاكی هەزاران سیڤڵی سوتاند و خنكاند، هۆڵیود زوو ئەو روداوەی كردە فیلم، با ئەوەندە دوور نەرۆین، خەج و سیامەند، ئەسمەر و مامەر، لاس و غەزال لە زەمەن و سەردەمێكدا كرانە گۆرانی و حەیران و لاوك كە بەبەروارد بە رۆژگار و دەرفەتی لە بار و زەمینەی پێویستی ئێستا هەزار و یەك جار هەنوكە لەو كاتە رۆیشتوەدا، پێشكەوتووتر، هونەرمەندی زۆرتر، شاعیری پتر، سینارست و چیرۆك و رۆماننووسی زێدەتر هەنە.
كورد نەك چەكە و تفاقێك سەدان كەرەستە و ئەداتی خزمەتكردن و ناساندنی زیاتری دۆزی رەوای خۆی لەبەردەست بووە، بەڵام كە كۆكردنەوە و لێدان و بردن و حەپەلوشكردنی پارە دێتەوە پێشەوە ئەو گیان و حەماس و وەزەیەی كە تەمسیلی هەبوو نەبوومان پێی بەرهەم هێنا هەمووی بووە بوخار و دوكەڵكەی دێوەكەی عەلی بابا.
خوی بەردەواممانە كە هەمیشە عەرەب بە سارانشین و مێشك داخرا و دۆستی حوشتر و شمشێر و بیابان دەناسێنین، برادەرێك لەو چەند رۆژی پێشو لە ماڵپەری كوردستان نێت لەگەڵ وێنەی حوشترێكی سەربەحەگال بە ناوی شعرێك بۆ یابەكان، یەك رست قسەی پوچ و هەڵیت و پەڵیتی دژی نەتەوەی عەرەب نووسیبوو، كاكی برا عارەب بۆ پاشكەڤتین، ئەدی كۆچكردوو مستەفا عەقادی سوریتان نەبینی بۆ دەرهێنانی فیلمی ریسالە دەیان وڵاتی عەرەبی كرد، ئەو لیبیایەی ئێمە و بەشێك لە دنیا بە دواكەوتووی دەزانین بە فیلمی سینەمای عومەر موختار گەورەترین ناسنامەی بۆ شكۆ و دلێری عەرەب داتاشی.
ناڵێم ئێمەش دەبوایە وەكو دەوڵەتی سەربەخۆ بوینایە، بەڵام بێ ویژدانییە گەر بڵێین، سینەماكار، سیناریست، دەرهێنەری كوردی هەل و بواری بۆ نەرەخسێندراوە تا، هەڵه‌بجە، كۆرەو، یەكی شوبات، شۆرشی ئەیلول،ژیانی بەهەشتی بارزانی، روداوەكانی شێخ مەحموود، چیرۆكی دەوڵەتی كوردی لە مەهاباد........................ لە بەرگی فیلمێكی سینەمایی بەرهەم بهێنن و هاوار و نوزە و زریكەی سەدان ساڵەی نەوەكانی دەوڵەتی میدیا و نەوەكانی كاوە بكەنە هەوێنی ناسنامە یمان.
هەزار حەیف نەتەوەیەك حاجی مەكی و ئەحمەد سالار و وەستا عەلی رابردویان كردبێتە ئاوێنەی تیشكۆ هاوێژی داهاتووی، ئەمرۆش نەوەی ئەوان كۆمەڵێك نەخوێندەوار و ناهونەرمەند و زەوق مردوو و بێ ئاست بە فیلمی سكرین و سیدی زمانی گوزراشت و دەربرینی ئێمەی نیگبەت و سیاچارەبن، ئابروو چونەكە ئەوەیە هەر ئەوانەش بەناوی هونەری كوردی نوێنەرایەتی و گەشتی وڵاتان دەكەن، برانە رۆ دەبێت ئەو پێوەرە چی بێت كە بەهۆیەوە ئەوانە خەڵات دەكرێن!!!!!!!!!!!!.
shaxawanlawan@yahoo.com

Tuesday, February 02, 2010    | ژماره‌ی خوێنراوه‌ :
هه‌واڵی زیاتر....
سلێمانێك بۆ كه‌ركوك ....... كه‌ریم موده‌ریس
سه‌رۆكی حكومه‌ت چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ڵه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ ، هه‌ڵه‌یه‌ ! .... سیروان ادریس گه‌ردی
پارتی... له‌ شا ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ری دیموكراسی دایه‌ و هه‌میشه‌ نوێ‌ ده‌بێته‌وه‌.
ئــــاگــــــــــــربــــاران......نووسینی: نه‌وزاد فوئاد
فۆرمی ئۆپۆزیسێۆن له‌ نێوان حالی بوون و به‌دحالی بووندا…....ئومێد خۆشناو
به‌درخان له‌ واشتنۆنه‌... مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌
من چه‌واشه‌ت ده‌كه‌م، كه‌واته‌ ئۆپۆزیسیۆنم.....نووسینی: كامه‌ران غه‌ریب
ئایا ئامانج ره‌وایه‌تی ده‌داته‌ هه‌ر پاساوێك بۆ به‌دیهاتنی؟... نووسینی: شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان
ده‌ تۆزێ پێبكه‌نه‌ مردوو نه‌مرێ...نووسینی: كه‌ریم موده‌ڕیس
وا مه‌كه‌ن!... نووسيني: ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
شینی جه‌ماعه‌تی گرده‌كه‌ و بنگرده‌كه‌، بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه‌...نووسینی: ئومێد خۆشناو
ئاخافتنه‌كه‌ی تاڵیساز بازرگانیه‌...نووسینی: نه‌وزاد فوئاد
تیرۆرکردنى سەردەشت تیرۆرکردنى هەموو دەنگێکى بوێرانەى لاوانە
بڕیارمدا
ئه‌و رۆژه‌ی بوه‌ هه‌وێنی ئێستا
12345
ژماره‌: 115
ژماره‌: 160
ڤیدیۆ
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان