2/2/2010 ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به ئاماده‌بوونی مه‌حمود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (پ،د،ك) و عه‌لی عه‌ونی به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخراوه جه‌ماوره‌یه‌كان دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تا پاش وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاكه‌ئیدریسی هه‌میشه زیندو، هه‌ڤاڵ مه‌حمود محمد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، كه تێیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌ركی كاری رێكخراوه‌یی ئه‌مڕۆی كوردستان، پاشان باسی له ره‌وشی سیاسی كوردستان كرد به تایبه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی كوردستان بۆ ئه‌مریكا و مه‌غزا و كاریگه‌ریه‌كانی، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقی وروژاند و زه‌روریه‌ت و گرنگی به‌شداریكردنی لاوانی له‌م هه‌ڵبژاردنه به پێویست زانی، داواشیكرد یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان له‌و رێره‌وه‌دا گه‌رم و گورانه ئه‌ركه‌كانی خۆی جێ به‌جێبكات، پاشان به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان له وته‌یه‌كدا باسی له شێوازی كاری رێكخراوه‌ی ئه‌مرۆی كوردستان كرد.
دوابه‌دوای ئه‌وه كۆبوونه‌وه پرسی دروستكردنی سندوقی پشتیوانی لاوانی باسكرد و ته‌كید كرایه‌وه كه هه‌رچی هه‌وڵ و توانا هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پرۆژه‌كه و فراوانتر كردن له به‌كارخستنی په‌له بكرێ، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی ئه‌و لایه‌نانه‌شكرا بۆ ئه‌و پاڵپشتی و هاوكاریه‌ی كه بۆ سندوقی لاوان كردویانه.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو به پرسی دروستكردنی فیدراسیۆنی لاوانی كوردستان له‌وه‌شدا كۆبوونه‌وه بریاری دا له پێناو به‌ده‌نگه‌وه‌چونی زیاتری كێشه‌كانی لاوان و یه‌كخستن و یه‌كبوونی زیاتری توانای رێكخراوه‌كانی لاوان په‌له‌بكرێت له دروستكردنی فیدراسیۆنه‌كه و كاری زیاتر بۆ سه‌رخستنی بیرۆكه‌كه بكرێ.
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی عێراق و به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و به‌تایبه‌تی لاوانی كوردستان وروژێندرا، كۆبوونه‌وه بریاری دا له داهاتوودا سه‌رجه‌م هێز و وه‌ز و تواناكانی سه‌رجه‌م ناوه‌ند و لق و سه‌نته‌ره‌كانی لاوان له‌و رێره‌وه‌دا خه‌رجبكرێت و یه‌كێتی لاوان له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو تواناكانی له‌و رێره‌وه‌دا چربكاته‌وه.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه كار و چالاكیه‌كانی لاوانی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو تاوتوێكرد و له‌و باره‌وه كاره‌كانی به‌باشی هه‌ڵسه‌نگاند، هاوكات كۆبوونه‌وه پلانی كار و به‌رنامه‌ی شه‌ش مانگی داهاتووی دیاریكردوو و بریار له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی زیاتر و به‌ده‌نگه‌وچونی پتر بۆ خواسته‌كانی لاوان كرا.
له كۆتایدا كۆبوونه‌وه به كۆمه‌ڵێك بریار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به چالاكی و ئیش و كاره‌كانی لاوان سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كاره‌كانی خۆیی هێنا.
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
2/2/2010 هه‌ولێر


