بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت / یاداشتنامه
وه‌كو لای هه‌مووان ئاشكرایه په‌رله‌مان ده‌زگایه‌كی ژیاری‌و هه‌ره گرنگی هه‌موو وڵاتێكه بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ وه‌كو نموونه سه‌یر ده‌كرێت‌و ئه‌گه‌ر له‌م ده‌زگا گرنگ‌و هه‌ستیاره‌دا كه‌موكوڕییه‌ك به‌رچاو بكه‌وێت زیاتر له‌هه‌ربابه‌تێكی تر ده‌كه‌وێته به‌رچاوان‌و وتووێژ‌و گفتوگۆی له سه‌ر ده‌كرێت چونكه ئۆرگانێكی هه‌ستیار‌و كاریگه‌ره له‌كۆمه‌ڵگه‌داو هه‌ڵبژێردراوی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانیشی چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن‌و لێپرسینه‌وه‌یه له‌كه‌موكوڕییه‌كان.
ئێمه وه‌كو كه‌مپینی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه له (31) رێكخراو پێكهاتووه ده‌مانه‌وێت بابه‌تی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران بخه‌ینه به‌رچاوی به‌ڕێزتان كه‌به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كی مادده‌ی دووه‌می یاسای سێهه‌مین هه‌موواركراوی ژماره (13)ی ساڵی 1999ی یاسای خانه‌نشینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان پاش كۆتاییهاتنی واده‌ی یاسایی په‌رله‌مان‌و هه‌ڵبژاردنێكی تر خانه‌نشین ده‌كرێن‌و ڕێژه‌ی 80%ی موچه‌كه‌یان وه‌كو خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا كاریگه‌ری راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ ده‌بێت له‌وانه‌ش:
1- رێژه‌ی موچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌چاو سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئاسایی ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره‌و ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نایه‌كسانی له‌دابه‌شكردندا.
2- پاش چه‌ند خولێكی هه‌ڵبژاردن له‌كوردستاندا ده‌بینه خاوه‌ن له‌شكرێك په‌رله‌مانتاری خانه‌نشینكراو كه‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌داهاتی وڵات ته‌نیا بۆ موچه‌كانیان ده‌ڕوات.
3 – ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌مه‌و خانه‌نشین ده‌كرێن دورده‌كه‌ونه‌وه له‌و خزمه‌ته‌ی كه‌پێشتر پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگه‌یان كردووه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌م داواكاریانه ده‌خه‌ینه به‌ردیده‌ی به‌ڕێزتان هیوادارین كه به‌خه‌مخۆریه‌وه دیراسه‌ی ئه‌م بابه‌ته بكرێت‌و رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاوی بۆ دابنرێت:
1- یاسای خانه‌نشینی تایبه‌ت بكرێت به‌م حاڵه‌تانه‌ی لای خواره‌وه:
ا – له ماوه‌ی كاری په‌رله‌مانتاریدا كۆچی دوایی بكات.
ب - له ماوه‌ی كاری په‌رله‌مانتاریدا كه‌م ئه‌ندام بێت.
ج - گه‌یشتبێته ته‌مه‌نی یاسایی خانه‌نشینی.
2- بڕگه‌ی یه‌ك له‌ماده‌ی دووهه‌می یاسای ژماره 13ی ساڵی 1999 ی یاسای هه‌موواركراوی خانه‌نشینی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌موار بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه له 50% ی موچه‌كه‌ی زیاتر نه‌بێت و ته‌نیا ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی لای سه‌ره‌وه بگرێته‌وه.
3- ئه‌ندامی په‌رله‌مان پاش كۆتاییهاتنی واده‌ی یاسایی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری پێشووی جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه خاڵی 1 ده‌یانگرێته‌وه .
ناوی ڕێكخراوه‌كان
1 – یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی له‌كوردستانی عێراق
2 – یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
3 – ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان
4 – په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌لبژاردن
5 – كۆمه‌ڵه‌ی په‌ره‌پێدانی تواناكانی لاوان
6 – سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی لاوان
7 – یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
8 – ڕێكخراوی لاوانی كوردستان
9 – كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان
10 – بزوتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كوردستان
11 – یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان
12 – ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی ئافره‌تانی كوردستان
13 – ڕابونی خوێندكارولاوانی كوردستان
14 – یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان
15 – كۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان
16 – سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی دیموكراسی ومافی مرۆڤـ
17 – یه‌كگرتوی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
18 – سه‌نته‌ری مه‌ده‌نیه‌تی مامۆستایان
19 – ڕێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان
20 – گروپی به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
21 – پێشه‌نگی خوێندكارولاوانی دیموكراتی كوردستان
22 – كۆمه‌ڵه‌ی نه‌وجه‌وانانی كوردستان
23 – گروپی گه‌نجه سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان
24 – سه‌نته‌ری شیشاری بۆ كاری ڕۆشنبیری له سه‌روچاوه
25 – گروپی گه‌نجانی بیوێر
26 – ڕێكخراوی په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان
27 – كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له كه‌ركوك
28 – گروپی كاربۆ ئه‌نفاڵ
29 – ڕێكخراوی ئاوێزه بۆپه‌ره‌پێدانی تواناكان
30 – په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
31 – سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان
كه‌مپینی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
25 – 12 – 2009