دیمانە: توانا حوسێن شێخانی
*سەرەتایەك بۆ ناسینت؟
وەڵام: بەریزحاجی ئەبوبكر لەشاری سلیمانی لەدایك بووم خویندنی ناوەندیم تەواوكردووە بریارە سالی داهاتوو ئامادەیی تەواوبكەم.
*بزانین بەرێز منداڵێكی چۆن بووە،شەراوی بووی یان منداڵێكی لەسەرەخۆو هێمن؟
وەڵام: من نەك بەمنداڵی ئێستاش كەسێكی شەڕانی نیم بەڵكوو بەپێچەوانەوە هێمن و لەسەرخۆم، من یەك دەستووری خۆم هەیە لەژیانم ناهێڵم حەقم لەسەر كەس بمێنێت هەردەبێت لێی بستێنمەوە چون خوای گەورە دەفەرمووێت حەقی ئەودەستە لەودەستەی دیكە وەردەگرمەوە منیش بەو شێوەیە.
* یەكەمجار لەڕێگەی فیلمەوە دەركەوتی دوایش ڕاگەیاندن ئەمەیان چۆن بوو؟
وەڵام: نەخێر من كاری راگەیاندنم دەكرد كە فلیمەكەم كرد بەرێكەوت بوو جگە لەوەی شانۆگەرییەكیشم لەگەڵ مامۆستای بەریز ئەرسەلان دەروێش هەیە.
* بەچ بێژەرێكی كوردستان سەرسامی؟
وەڵام: من بەهیچ بێژەرێكی كورد سەرسام نیم و لاسایی كەسیش ناكەمهوە هەندێك بێژەری دیكە لەگەڵ رێزم لاسایی من دەكەنەوە بەڵام بەسەقەتی.
* ئایا جوانی مەرجە بۆ راگەیەندكار، تاچەند لە جوانی خۆت رازی و هیچ كات بۆت نەبۆتە كێشە؟
وەڵام: لای من جوانی لەدوای لیهاتوویی و توانا دێت بەڵام بینەر بەپێچەوانەوە حەز دەكەن بێژەر جوان بێت هەركەسەو رای خۆی هەیە من بەو بەشەی خوودا رازیم كە پێی داوم و هیچ كاتیش لەنیعمەتی خوودا ناشكور نابم تا بچم عەمەلیاتی جوانكاری بكەم بۆیە دەڵێم جوانی لەدەستكردی خوودا جوانتر نیە و بیگوومان زۆرجار كێشەم بۆ درووست بووە جگە لەوەی تێكەڵاوی كەس ناكەم و بەخۆشحاڵییەوە هاوڕێی ئافرەتیشم نیە لەناو راگەیاندن تەنها له دەرەوەی دەزگا ئەویش چەند كەسێكی كەم كە جێگەی متمانەی منن.
* راگەیاندن چی پێبەخشی و چی لێ سەندیەوە؟
وەڵام: زۆر شت هەن بە ژیانی تایبەتیمەوە بەستراوە و بڕیاردان لەسەری زەحمەتە جگە لەوەی كاتی لێ سەندوومەتەوە ناشتوانم وەك كەسێكی ئاسایی رەفتاربكەم جگەلەوەی دەمەوێت بۆخوێندنی كۆلێژ بچمە دەرەوەی وڵات بەڵام كاری راگەیاند بۆتە رێگرییەك چۆن بخوێنم و كاریش بكەم ئەمانە گرفتن بۆ من كە هەردوو لایان بۆمن گرنگە.
* ئەگەر یادگاریەكی خۆشمان بۆ باس بكەیت لە كاتی خوێندنەوەی هەواڵەكان؟
وەڵام: تەنها ئەو كاتەی كە تەوقەم لەپرچم دابوو لەگەڵ خوێندنەوەی هەواڵەكان یەكە یەكە لەسەرم دەكەوتە خوارەوە ئەورۆژە زۆر پێكەنیم نەشم دەزانی چۆن لەبینەری بشارمەوە كە هەست نەكەن كەچۆن دەكەوتە سەروەرەقەكە ئەو رۆژە من بە موعجیزە بۆخۆمم حساب كرد كە بەسەلامەت لێی دەرچووم ناخۆشترین كاتیشم ئەوكاتەی كە هەواڵی مردنی هاوكاری خۆشەویستم فەریدم خوێندەوە كە خۆم بۆنەگیراو گریام كاریكی زەحمەت بوو لەبیری ناكەم .
* چ شتێك زۆر بێزارت دەكات؟
وەڵام: بۆختان كردن و پرووپاگەندەی درۆ كە بەداخەوە كەسانێكی ناحەز هەوڵ دەدەن هەواڵی درۆ لەسەرم بڵاو بكەنەوە چونكە خۆیان نەقسیان هەیە.
* شووت كردوە؟
وەڵام: نەخێر
* چ مەرجێكت هەیە بۆ ئەو كەسەی دەبێت بە هاوسەرت؟
وەڵام :: قسمەت مەرج دادەنێت نەك من.
*لەگەڵ چێشت لێنان چۆنی؟
وەڵام: زۆر باشم هەموو چێشتێك ئامادە دەكەم تەنها كفتە نازانم زۆریش دەڵین دەستاوت خۆشە جانازانم ماستاوم بۆدەكەن یان راستییە.
*لەگەڵ وەرزش چۆنی؟
وەڵام : باری تەندرووستیم رێگەم نادات وەرزش بكەم لەگەڵ ئەوەشدا ناهێڵم كێشم زیاد بكات بەبەرنامە خواردن دەخۆم.
*حەز بەدەنگی چ گۆرانیبێژێك دەكەی؟
وەڵام: زیاتر گۆرانیبێژە كۆنەكان گوێلێدەگرم چونكە تازەكان زۆربەیان مۆركی توركی و عەرەبییان پێوەیە و بەداخەوە كلتووری كوردی شێوێندرا بەناوی تازە گەرییەوە لەگەڵ رێزم ئامادەنیم گوێیان لێبگرن هەندێك هونەرمەند نەبێت كە بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن كە كلتووریان پاراستووە نموونەی وەك بەهجەت یەحیا و عدنان كەریم و هاوتا ئەسعەد.
*ناخۆشترین حاڵەت كە رووبەرووت هاتبێتەوە هەتاوەكو ئێستا؟
وەڵام: لەژیانم تەنها شتێک که خەمم لێخواردبێت باری تەندروستیم بووە پاشان شتی دیكەی تایبەتی.
*جگەلە بواری راگەیاندن لە هیچ بوارێكی دیكە شارەزاییت هەیە؟
وەڵام : من خۆم لە تەمسیل دەبینمەوە.
*كاتێك كەووتیان بەیەكەم دەرچوویت لەو كاتەیا هەستت چۆن بوو و هەستت بەچیكرد كە بۆ سێیەمین جارە لەسەر ئاستی كوردستان بەیەكەم دەرچوویت وەك بێژەری هەواڵەكان؟
وهڵام: بەخۆشحالییەوە سێهەمین جارمە كە لەراپرسی باشترین بێژەری هەواڵەكانی كوردستان پلەی یەكەم بەدەست دەهێنم كە جێگەی فەخرو شانازیمە كە خەڵك ئەو متمانەیەیان بەمن دا سوپاسیان دەكەم بەڵێنیان پێدەدەم كاری باشتر بكەم و من بەو خەڵكە بەرێزەوە بەرێزم.
*چ پێناسەیەكت بۆ ئەم ووشانە هەیە؟
سلێمانی: ژیانی منداڵێكە.
دایك: بەشیكی جەستەمە.
راگەیاندن: ماڵی دووهەممە.
دووری: بەرگەی ناگرم.
درۆ: پەتی كوورتە.
هەولێر: منی پێگەیاند.