هه‌لی کار
داهاتی وەزارەتەكان بۆ كوێ دەچێت؟ چۆن سەرفدەكرێ؟

ئا: زیاد ئیسماعیل
هەریەكەك لەوەزارەتەكان مانگانە یان ساڵانە بەهۆی فرۆشتی بلیت و نوێبونەوەی پێدانی مۆڵەت و بەكرێدانی موڵك، كۆمەڵێك پارە دەبێتە داهاتیان چارەنوسی هەریەكێك لەوەزارەتەكان جیاوازە پەیوەندی دارانیش بەم شێوەیە باس لەداهاتەكانیان دەكەن.
مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری گەیاندی وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی داهاتەوە دەدوێت” تاساڵی 2008 وەزارەتی ئەوقاف، داهاتی بەشێوەیەكی مەركەزی دابەشدەكرا بەسەر ئەو وەقفانەی كەهەیبوو، بۆ نمونە مزگەوتێك شەش دوكانی هەبێت هەموو پارەكە سەرف دەكرا بۆ هەمان مزگەوت، لەهەموو كوردستان بەم شێوەیە بووە، بەڵام لەساڵی 2009 حكومەت لەسەر داوای وەزارەتی ئەوقاف رازی بوو داهاتەكانی وەزارەت هەموو بچێتە سەر حسابێكی تایبەت و راستەوخۆ لەرێگەی لیژنەیەكەوە سەرپەرشتی بكرێت، ساڵی پار داهاتی وەزارەتی ئەوقاف نزیكەی ملیارێك دینار بووە، ئەوەشمان خستۆتە حسابێكی بانقی،دیوانی دارایی بۆی هەیە چاودێری بكات و بزانێت ئەو پارەیە لەچی خەرچ كراوە، ئەم داهاتەی ساڵی رابردوو كە كرابێت وەكو شەش خانوو كڕاوە بۆ فەرمان بەرانی وەزارەت لەسەر داهاتی وەزارەت بەبڕی 293 ملیۆن دینار، ئێستا وەقفی وەزارەت كراوە، بەڵام تائێستا بەكەس نەدراوە، بەڵام دەدرێت بەوكەسانەی موستەهەقن ئێستا كێشەی خانوومان بۆ مامۆستایان هەیە، بەتایبەت لە شاری هەولێر. ئه‌وه‌شی وت “ئەمە یەكەم ساڵە ئێمە داهاتمان جیاكردۆتەوە، ئەگەر بێت بتوانین ئەم داهاتە پێشبخەین موڵكەكان باشتر بەكاربهێنین دەتوانین ئەو داهاتە بكەین بەسێ ئەوەندە، ئێمە هەندێك موڵكمان هەیە تائێستا سودمان لێ وەرنەگرتوە (بەهۆی زۆر سەرفكردنی داهات لەپڕۆژەكان چەند ملیۆنێكیش قەرزدار بوینەتەوە بەنیازین لە بوجەی ئەمساڵ بیدەین) مەریوان گوتیشی وەزارەتی ئەوقاف مەغدورترین وەزارەتە لەروی بوجەوە، زۆربەی پڕۆژەكان لەسەر ئەركی خێرخواز دەكەین و 85 % مزگەوتەكان خەڵكی خێرخواز دروستی دەكەن” بەشێكی زۆرمان لەم داهاتە لەپڕۆژەیەك بۆ دروستكردنی مزگەوت لە كفری نزیكەی نیو ملیار دیناری تێدەچێت خەرجكردووە، ئەو پارەییەی ماوەتەوە بۆ نۆژەنكردنەوەی هەندێك مزگەوتە، لە سلێمانیش چەند دووكانێكمان نۆژەنكردۆتەوە ئێستا بەكرێدراوە، بەكرێیەكی زۆرباش لە دهۆك ئوتێلێكمان هەیە بەئیجار دراوە چەندین سودی لێوەردەگیرێت، هەروەها لە زەوی كشتوكاڵی و گەراجی پاس ئێمە هیچ لە داهاتەكەمان بۆ نەماوەتەوە بەڵكو قەرزداریش بوینەتەوە. پرسیمان ئەگەر داهاتەكەتان زیاد بكات دەیگەڕێننەوە بۆ بودجەی گشتی؟ نەخێر پڕۆژەكانی ئەوقاف زۆرە 85% مزگەوتە كە دروستیش دەكرێت خێرخواز دروستی دەكات وەزارەتی ئەوقاف مەغدورە لە بواری بودجە.
گوڵچن تۆمابیا بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی پەروەردە سەرچاوەی داهاتی وەزارەتی پەروەردە پارەی وەسڵی قوتابیانی دەرەكی و تەندەراتە لەكاتی راگەیاندنی پڕۆژەكان دەندەرەكان دەفرۆشین ئەمانە بە وەسڵی 37 دەبڕدرێن دەبێتە ئیراد نیهائی، بۆمان نیە دەستكاری بكەین، یان بەشێكی لێوەربگرین، یان پاداشتێكی لێوەربگرین، ئەم داهاتانە هەمووی دەچێتەوە سەرحیسابی خەزێنەی حكومەت، سەبارەت بەكرێی حانوتەكان بڕەكی باش لەحانوتەكان دەست دەكەوێت، بەڵام ئەم نسبەیە ناكرێتە ئیڕاد بۆ حكومەت، دەبێتە داهات بۆ قوتابخانەكە لیژنەیەك هەیە پارەكە 75% بۆ قوتابخانەكەو خاوەن حانوتەكەیە بۆ پڕكردنەوەی كەم و كوڕیەكانی قوتابخانەكە 25% دەمێنێتە و بۆ ئەو قوتابخانانەی كە حانوتیان نیە وەك هەندێك لەقەزا، ناحیەكان و گوندەكان. ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که‌ “گه‌رمیان 59 ملیۆن، دهۆک 168 ملیۆن، ته‌نیا داهاتی تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌ره‌کی 179 ملیۆن، هه‌روه‌ها داهاتی په‌روه‌رده‌ به‌ گشتی نزیکه‌ی 1 ملیارد دینار بووه‌”.
هەڵگورد جوندیانی بەرێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ده‌ڵێت “سەرچاوەی داهاتی وەزارەتی رۆشنبیری بریتیە لەو داهاتانەی لە ئەنجامی ئەو مۆڵەت و رێگە پێدانەی لایەنە راگەیاندنكارەكان و مۆڵەتەكانی وەزارانەش ئەو باجانە دوبارە وەردەگیرێتەوە هەروەها باج لەپیشەوەرەكانی وەكو وێنەگر و كتێبخانەكان بەهەمان شێوەیە داهاتی ساڵانە بەپێی رێنماییەكان دەبێت، مانگانە ئەو داهاتانە بۆ خەزینەی حکومه‌ت دەگەرێتەوە، ئێمە تەنها داهاتی رێكلامی تەلەفیزیۆنی نەورۆز بەشێكی كەمی بۆ كارمەندەكانە وەك پاداشت كە ناگەڕێتەوە خەزینەی حکومه‌ت، ئەمەش بەرەزامەندی وەزارەتی داراییە سەبارەت بەوەی تا ئێستا بەفەرمی داواتان نەكردوە ئەم داهاتە بۆ خۆتان بێت بتوانی پڕۆژەی گرنگ بۆلاوان ئەنجام بدەن، هەڵگورد جوندیانی ئاوا وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە “نەخێر ئێمە بۆمان نیە وە هیچ دەسەڵاتێكمان نیە بۆ دەستكاری كردنی ئەو داهاتە دەبێت بگەڕێندرێتەوە خەزینەوە حکومه‌ت ئەوان جا لەهەرچی سەرفی بكەن، زۆرجاریش بۆ كورت هێنانی بوجە و پڕكردنەوەی بەكاردێت”.
ئه‌وه‌شی وت که‌ داهاتی ساڵی 2009ی به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن 44 ملیۆن و 321 هه‌زار و 500 دینار بووه‌.

Friday, February 05, 2010    | ژماره‌ی خوێنراوه‌ :
هه‌واڵی زیاتر....
شوفێری ته‌كسییه‌ك: له‌ 30% ئه‌و ته‌كسیانه‌ی له‌ پێش شه‌قامی سیروانن، بۆ ڕاوه‌كچ ده‌وه‌ستن.
نه‌ریمان، ئه‌و لاوه‌ كورده‌ی فڕۆكه‌ی فڕاند: له‌ پرۆژه‌م دایه‌، خولێكی تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌ بۆ لاوانی كوردستان بكه‌مه‌وه‌"
گه‌نجان داوای مۆڵه‌تی گشتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن و روو له‌ كڕینی ته‌كسی كوردستان ده‌كه‌ن.
دۆمینه‌ و ئۆكه‌ی زۆرترین یاریه‌كانیانه‌: لاوان له‌به‌ر بێكاری په‌نا بۆ گازینۆ و چایه‌خانه‌كان ده‌به‌ن
گرانبوونی نرخی زێٍڕ، كۆسپێكی دیكه‌ی به‌رده‌می گه‌نجان بۆ هاوسه‌رگیری
به‌رده‌وامی شه‌ڕی ململانێیه‌كانی گۆڕان: ململانێی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بوو و ئێستای له‌گه‌ڵ پارتییه‌، داهاتووشی له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌كان ده‌بێت
رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ مه‌ده‌نيی به‌لاواز نیشاندا، به‌وه‌ی كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی كارده‌كه‌ن نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
بۆچی ناوی ئۆتۆمبێله‌كان به‌ناوی هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ ده‌كرێت؟
حیزبی شیوعی ئۆپۆزسیۆنه‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ی دوێنێ‌ و شه‌ریكه‌ بێ‌ به‌شه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌ت، له‌ نێوان به‌رداشی په‌یڕه‌ و به‌رنامه‌كه‌ی و له‌ ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ری
«لەداهاتوودا كۆمەڵ شوێنی یەكگرتوو دەگرێتەوە»
هاوڵاتیان بێزارن لە كلیپی گۆرانییە نوێكان «لە كلیپە نوێیەكاندا سووكایەتی بە ئافرەت دەكرێت»
لاوان بەرامبەر بە لیستە براوەكان هەڵوێست وەردەگرن
راپەڕین چی بە كورد بەخشی؟
تاكە دەسكەوتی قوتابیانی زانكۆ ئاهەنگەكانی یەكترناسینە
كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌رنامه‌ و پرۆژه‌كانی خۆیان ده‌دوێن
1234
ژماره‌: 115
ژماره‌: 160
ڤیدیۆ
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان