رێپۆرتاژ : هێمن رهسوڵ شوانی
زۆرجار لێرە و لەوێ گوێبیستی ئەوە دەبین كەخەڵكانێك لەكوردستان بەرەو دەرەوەی كوردستان دەڕۆن یان بەپێ چەوانەوە تائێستا كەسێكمان پرسیارمان لەوكەسانە كردوە كە گەراونەتهوە پێمان گوتونە بۆچی ئێوە گەراینەوە بۆ كوردستان هۆكارەكانمان گوێبیست بوە ئایا لەراستیدا ئەوروپا بەوشێوەیە كە خەڵكانێك باسی دەكەن، مەبەستمان لەو رێپۆرتاژە ئەوەیە كەڕاستیەكان بخەینە بەردەمی ئەوكەسانەی تامەزرۆی ئەو روپان.
گۆرا خالید مجید یەكێكە لەو كەسانەی كە گەڕاوەتەوەكوردستان ئێستا لە كۆمپانیایەك كاردەكات بۆ ماوەی 7 ساڵ لەبەریتانیا بوە زیاتر لە10 وڵاتیشی بینیوە هۆكاری ڕۆیشتنی من خۆشەویستی بو ئەوەی ئێمە بیرمان لێدەكردەوە زۆرجیاواز بو دەمان گوت ئەوروپا پارەی زۆری لێیە وە ئافرەتی زۆری لێیە راست بو ئافرەتی زۆری لێ بو بەڵام بۆ خۆیان نەك بۆ ئێمە وە ئەوگەنجانە ئێمە كەتەمەنیان 18 ساڵان بو لە گەڵ ئافرەتێكی 40ساڵ 50 ساڵی ڕای دەبوارد كە لەداكی زۆر گەورەتر بو چونكە گەنجەكەی بەدەست نەدەكەوت ناچار ئەم كارەی دەكرد بابەتی جنسیش كۆنترۆڵكردن زەحمەتە ئەو كوردانەی لە وێن هەموی پەشیمانە بەڵام هۆ كارێك هەیە كە ناتوانێ بگەڕێتەوە ئەویش فرۆشتنی خانوی حائیلەكەیەتی بێ خانوی كردونە لە وێش كاری نیە شەرمە زارە نازانێ چۆن بگەڕێتەوە ئەگەر تۆ لەوڵاتی خۆت شەقامەكان پاك بكەیتەوە شەرم نیە، دەبینین كەسێك كە گەیشتۆتە ئەوێ خۆی شكستی هێناوە پێی شەرمە بگەڕێتەوە بۆیە دەڵێتە خزمە نزیكەكانی وەرن بۆئەوەی ئەوانیش تێی بكەون، لەئەوروپا باج دانان زۆرە تۆ بتەوێت ئالیارەك لەسەر بان دابنێیت باج دابنێیت هەفتانەی من 600 دۆلاربوو، بەڵام %30 بۆباجی حوكومەت بو باجی خانوشم 90 دۆلار بو 15دۆلار بۆ زبڵ ڕەشتن 10دۆلار بۆباجی ئالیار هەرچەندە خێزانەكەشم ئەوروپیە بەڵام ئەم كارانە تووشی نە خۆشی نەفسیت دەكەن كە سێكیش نەبو تا دڵی خۆتی پێ خۆش بكەی لەگەڵ ئەوەش دووری لە كەس وكارت من سودم وەرگرتوە هەم وەك زمانە كە وەهەم لەڕوی مادیەوە
ئاراس جاف گەنجێكی تەمەن 25 ساڵانە پێش ڕۆیشتنی لەسەرۆكایەتی هەرێم كاری دەكرد گووتی «چونە ئەوروپا زیاتر بۆ تە دیاردەیەكی چاو لێك كەری وەكو گەنجێك حەزم دەكرد بچم بۆئەروپا لەساڵی 2008 من ڕۆیشتم بە ڕیگای قاچاخ رۆیشتین لەڕێگادا تووشی گەڵێك ناخۆشی بوین من چوم بۆوڵاتی سوید تاگەیشتمە ئەوێ نزیكەی 150000دۆلارم ڕۆیشت هەر چەندە ئاراس گوتیشی هەرچەندە وڵاتەكان پێویستیان بە كەسی وەك ئێمە نیە بەڵام كاتێك رەفسی یەكەمت وەرگرت ئەوكات دڵت سارد دەبێتوە كاتێك كەزانیت بەڕاستی ئیقامە وەر ناگری، ئاراس ئەوەشی نەشاردەوەگوتی من كاری ڕەشم دەكرد واتا بێ ئاگاداربونی حوكومەت كە لە لای كوردەكانی ئەوێ ئەم كارانە باوە ڕۆژانەم نزیكەی 50 دۆلاربوو هەر كەسێك بە گوێرەی خۆی دەتوانێ پارە سەرف بكات، بەڵام نان خواردن لە چێتخانەكان زۆر گرانە ئەوكوردانەی كە ئیقامەشیان هەیە لەوێ توانای ئەوەیان نیە بچن خواردن لەچێشتخانە بخۆن وەناتوانن وكو كوردستان بە خۆشی بەسەر بەرن نزیكەی 1ساڵ لە سوید بوم خۆشترین كاتم یەكەم دەقیقە بوو هەرچەندە من لەماڵی پورم بووم ئینجا ئاوا هەستم بە بێزاری دەكرد ئاراس بەهەناسەیەكی قوڵەوەباسی ناخۆشترین كاتی بۆكردین ناخۆشترین كاتیشم یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان بووكاتێك سەیری تەلەفزیۆنمانكرد زۆر هەستمان بە ناخۆشی كرد ئەوكات ئەگەر كوردستان هەبوایە بەپارە دەمان كری كاتێك بیرم كردەوە تەمەن دەروات ناگە ڕێتەوە بۆیە بڕیارم دا ئەم تەمەنەم لە كوردستان بەڕێبكەم باشترە ئێستاش لە كوردستان ژیانی هاوسەریم پێك هێناوە وە خەریكی كاركردنیشم ئەوروپا بەتەنیا بۆسەردانی كردن نەك بۆ مانەوە
ئازاد ئیبراهم تەمەن 35ساڵ ئێستاگەڕاوەتەوە كوردستان ووتی «من لە ساڵی 1998چوم بۆ بەریتانیا بە هۆی شەڕی ناوە خۆوە من لەبەریتانیا سەرەتا بەخوێندن خەریك بوم وە دواتر لە چێشتخانەدا كارم دەكرد ئەمەش بەهۆی ئەو بوارەی كە بۆمن گونجاو بو لە وانەیە بۆ كەسانی تر نەرەخسابێ نهێنی ڕۆیشتن جاران لەوەدابو كە شەڕی ناوخۆ هەبو ژیان گرانبو وە بژێوی ژیان سەخت بوو بۆیە ئەو كەسانە دەیان ویست بگەنە ئامانجەكانی خۆیان وە دووركەوتنەوە لەناخۆشیەكان زۆركەس هەیە بێ تاقەت دەبێ لەوەی كە ئیقامەی نیە هەرچەندە بەشێك لەو كەسانەی كەئیقامەشیان هەیە دەیانەوێت بگەڕێنەوە چونكە ئەو كاتەی كەئێمە ڕۆیشتین گەنج بوین بە گورو تین بوین، بەڵام ئێستا بیر لەپێك هێنانی هاوسەر گیری دە كەینەوە هاوسەرگیریش زەحمەتە لەگەڵ كەسێك دووربێت لەدابونەریتی تۆ بۆیە زۆر بەی ئەو كەسانەی كە دەگەڕێنە وە بۆ كوردستان ڕاستەوخۆ ژیانی هاوسەری پێك دێنن من نزیكەی دە ساڵ لەئەورووپا بوم گەڕانەوەشم بەندبوو بەهەندێك كاری خێزانی زۆر جاربیر دە كەمەوە كەدەڵێم كوردستان باشترە زۆرجاریش دەڵێم ئەوروپا باشترە هەر چەندە بە بەردەوامی ئەوروپا باشترە لەڕووی تحامول كردن لەگەڵ دەوورو بەردا هەرچەندە وەك بێوە فاییەكی دەزانم چونكە ساڵانیكم لەوێ بەسەر بردوە شتی باشیا هەیە بەڵام لە بەریتانیا ئەوەدەبینی كە سەر رەش بەكەم سەیر دەكرێت وە بەگشتی رقیان لە خەلكی نە ناسراوە، ئەوكارانەی كە كوردەكانی ئێمە دەیكەن زیاتر كارگەكانە لەهەموی گرینگ تر ڕێزگرتنی مرۆڤە ئەو رێز لێنانەی كە لەئەوروپا هەیە بەهیچ شێوەیەك بەراورد ناكرێت
سەروەر كەریم علی تەمەن 40ساڵان دووای ڕاپەرین بیریم لەوەكردەوە كە بچمە دەرەوە لە سالی 1993 گەیشتمە كەندا من بۆ خوێدن دەرچوم نەماندەتوانی لە كوردستان بخوێنین ئێمە نەدەبوین بە بەعسی تا وەكو بتوانین بچینە كولیە كان بۆ خوێندن هەمو هەولو كۆششی گەنجی ئەو سەردەم چونە دەرەوەبو لە كوردستان بۆ ئەوەی خوێندن تەواو بكات دووساڵ و پێنج مانگ ناوم لە كەنەدا هاتەوە چونكە من زمانی ئینگلیزیم باش بوو هۆكاری وەرگرتنی ئێمە تەنیا ئینسانی بوو لەساڵی 1993 گەیشتمە ئەوێ زۆر ئاسودە بوم سەرەتا حوكومەت خانوی بۆدابین كردین وەك میوانێك موچەی مانگانەشیان بۆدابین كردین مانگانە 620 دۆلاریان بۆدابینكردین دوای هەشت مانگ كارێكم دۆزیەوە موچەكەشی نزیكەی 1700دۆلار بو بەهۆی ناتەواوی باری ژیانی ماڵەوەمان لە كوردستان نەمتوانی خویندن بكەم هۆكاری گەرانەوەم بۆ كوردستان ئەوە بو كاتێك ئێمە چوین بۆ دەرەوە ئاسایشی كوردستان ناخۆش بوو بەڵام ئێستا كوردستان لەوپەری خۆشی و گەشە كردندایە وڵاتیش بەگەنج پێش دەكەوێت و گەشە دەكات دەمەوێت ئەو شتانەی فێربومە خزمەتی كوردی پێبكەم.