هه‌لی کار
سندوقی پشتیوانی لاوان بیرۆكە و ئامانج، هیوایەك بۆ پاشەرۆژی لاوان

دیمانە: محمد عوسمان

بەم دواییە پرۆژەی سندوقی پشتیوانی لاوان لە لایەن هەردوو رێكخراوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و رێكخراوی ئازادی لاوان راگەێندرا، بە مەبەستی بەداواداچونی بابەتەكە و رونكردنەوەی زیاتری پرۆژەكە چەند پرسیارێكمان ئاراستەی كاك ئومێد خۆشناو سكرتێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرد، ناوبراو بەم جۆرە وەڵامی داینەوە.
 
*بیرۆكەی كاركردن بۆ پڕۆژەكە كەی سەریهەڵدا؟
-هەردوو ڕێكخراوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان بە هەستكردنیان بە كێشە و ئاریشەكانی لاوانی كوردستان و درككردن بەو بەرپرسیاریەتەی كە هەردوو ڕێكخراو لەسەرشانیانە، كاتێك هەمیشە داكۆكی لە داخوازی و مافەكانی لاوانی كوردستان دەكەن، بە خوێندنەوە بۆ واقیعی ئێستای كێشە و گرفتەكانی گەنج و لاوانی كوردستان، بیرمان لەوە كردەوە كە بەشێوەیەك لەشێوەكان هەوڵێك بۆ چارەسەری كێشەكانی لاوان و بەدەنگەوەچونی داخوازیەكانیان بدرێت، بیرۆكەی پرۆژەی (سندوقی پشتیوانی لاوان)یش لە وەوە هاتووە كە پێشتر چەندین ڕێكخراوی خواروو ناوەڕاستی عێراق لە گەڵاڵەكردنی بەشداربوون، ئەوكاتیش ناوی پرۆژەك (سندوقی پشتیوانی لاوانی عێراق) بوو، بەڵام بەهۆی ئەو كێشە مەزهەبی و تایەفی و سیاسیانەی كە لە عێراق هەیە، ڕێكخراوەكانی خواروو و ناوەڕاست بە دەنگە هاتنەوەكی وایان نەبوو بۆ ئامادەكردنی رەشنوسی كۆتایی پرۆژەكە، ئەوەبوو دوای چەندین دانیشتن لە هەولێر و سلێمانی و ڕا گۆڕینەوە و پرس و ڕا بە خەڵكی پسپۆر لە بوارەكەدا ڕەش نوسێكمان ئامادەكرد، ڕەشنووسەكەش دوای تاوتێكردنی تەواوی بڕگەو بابەتەكانی، لە (28/12/2009) دوا دانیشتنمان لە سلێمانی ئەنجامدا، بە هەڵسەنگاندنی تەواوی ئامانجەكانی ئەو سندوقە و شێوازی كاری سندوقەكە گەیشتینە ڕێكەوتنی ڕاگەیاندنی كۆتایی كارنامەی سندوقی پشتیوانی لاوانی كوردستان، ڕۆژی دواتر سەردانی جەنابی (مام جەلال) سەرۆك كۆماری عێراق و مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و دواتر مەكتەبی سیاسی (پ.د.ك) و سەرۆكی پەرلەمان و پارێزگاری هەولێرمان كرد، كە هەموو لایەكیان بە لایەنە (ماددی و مەعنەویەكەی) پشتیوانی خۆیان بۆ سندوقەكە نیشاندا و بیرۆكەكەیان پێ باش بوو، هیوا خوازیش بوون كە ئەو سندوقە بكەوێتە بواری جێ بەجێكردنەوە، ئێستاش لەهەوڵی دەوڵەمەندكردنی داین بە كۆكردنەوەی پشتیوانی زیاتر، هیوادارین پاش ماوەیەكی دیكە سندوق بتوانێ دەست بەهاوكاریان بكات بۆ گەنجان و لاوانی كوردستان.
*بۆچی تەنها ئێوە و ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان لەو پرۆژەیەدان و رێكخراوەكانی دیكە بەشدارنین؟
- یەكێك لە بڕگەكانی كارنامەی ئامادەكاری سندوقەكە ئەوەیە كە پێشوازی لە هەموو لاو لایەنێك دەكات بۆ بەشداریكردن بە ڕێكخراوەكانی لاوانیشەوە، واتا هەموو ڕێكخراوەكان بۆیان هەیە و دەتوانن بەشداری لەو سندوقە بكەن، بەڵام دەبێت ئەو راستیە بزانین كە پڕۆژەكە بە هاوبەشی هەردوو ڕێكخراو گەڵاڵەكراوە و هەر ئەو دوو ڕێكخراوەش كارنامەكەیان ڕاگەیاندووە، بەڵام مەرجێك هەیە ئەوەیش ئەوەیە كە ئێمە هەردوو ڕێكخراو لە بودجەو میزانیەی خۆمان مانگانە دەعمی سندوق دەكەین، هەر ڕێكخراوێكیش بیەوێ بەشداری بكات، ئەویش دەبێت لە میزانیەو داهاتی خۆی هاوكاریەكی سندوق بكات، ماوەتەوە بڵێم یەكێكی دیكە لەبڕگەكانی كارنامەی سندوق ئەوەیە كە ڕای جیاواز و سەرنج و بۆچون لەهەموو كەناڵ و لایەن و كەس و گەنجێك وەردەگرێت لەپێناو دەوڵەمەندكردنی سندوقەكە، بەتایبەت بۆچونی ڕێكخراوەكان، بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕۆژی دیكە كۆنفرانسێكی تایبەت بەو پرسە دەبەستین كە هەموو ڕێكخراوەكان بەشداری تێدا دەكەن.
*ئایا لە داهاتوو ئەم سندوقە موڵكی حكومی یان حزبی یان ڕێكخراوەیی دەبێت؟
-داوامان لە پەرلەمان كردووە كە لە رێگای پرۆژە یاسایەك پشتیوانی لە سندوقەكە بكات تاكو حكوومەت بودجەیەكی تایبەتی بۆ دابین بكات، سەرەتاش هەردوو ڕێكخراو بریارمانداوە ئەگەر كەسیش بەدەنگ داخوازیەكانمان نێت، كە پێم وانییە وابێت و تائێستا چەندین لایەن پاڵپشتی یان كردوین، ئێمە دەست بەرداری ئەو پڕۆژەیە نابین، بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانیش دەرگا لەبەردەم هەر، دەزگا، كۆمپانیا، سەمایەدار، رێكخراوێك كراوەیە.
* ئەوانەی لەو سندوقە سوودمەند دەبن كێن ؟
- ئەو گەنج و لاوانە سوودمەند دەبن كە پێویستیان بە یارمەتی سندوقەكە هەیە، جا ئەو كەسە كەم دەرامەتە لەبواری پێكهێنانی خێزانیەوە؟، یان نەخۆشی دەروونی و كێشەو گرفتی كۆمەڵایەتی هەیە؟بەتایبەتیش ڕەگەزی مێینە و خاوەن پێداویستیە تایبەتییەكان بەهەند وەرگیراون، ئەو گەنجەشی بیەوێ تواناكانی خۆی لەبوارێك لە بوارەكان بە كار بخات، ئەویش هاوكاری دەكرێت، بەڵام پارەكەی بەقەرزی درێژخایەن لێی وەردەگیرێتەوە تاكو بتوانێ پڕۆژەیەكی پێ ئەنجام بدات، بەواتا هەموو كەسێك كە پێویستی پێیەتی دەتوانێ سوودمەندبێ، سودەكەی بۆ هەموو لاوانە نەك تەنها بۆ ئەندامانی ئەو ڕێكخراوانەی لە سندوقەكە دان.
*لە قسەكانی تۆ وا دەردەكەوێ كە پرۆژەكە تەنیا بۆ هاوسەرگیری و پرۆژەی بچوكە، بەڵام گەنج هەیە قوتابیە پێویستی بە هاوكاری مادییە، یان پێویستی بە خوێندنە لە دەرەوەی وڵات، ئەوانە ناتوانن لەم سندوقە سودمەندبن؟
-نەخێر بەم چەشنە نییە، بۆ نمونە كارنامەی سندوقەكە برگەیەكی تێدایە تایبەت بە ژینگە پارێزی و هۆشیاری كۆمەڵایەتی واتا مەبەستی سندوقەكە تەنیا پێكهێنانی هاوسەر گیری و چارەسەری نەخۆشی نییە، دەبارەی زەمالەی خوێندنیش پێمان وایە ئەوە كاری ئێمە نییە وەكو دوو ڕێكخراوی لاوان، بەڵكو ڕێكخراوی دیكەی قوتابیان و خوێندكاران هەن فیدراسۆنیان هەیەو ئەوان دەكرێ هەوڵی خۆیان لەو بوارەدا چركەنەوە، بەكورتی مەبەستمانە ئەوەی كە باس دەكرێ لە تەمبەڵبونی گەنج نەیهێڵین و تواناكانی گەنج و لاوانی كوردستان بەكاربخرێت.
وەك دەزانین فشارێكی زۆر لە سەر حكومەت هەیە وهەموو خەڵك و بەتایبەتی لاوان ڕوویان لە دامەزراندن كردوە، ئێمەش دەمانەوێ لە رێگای ئەو سندوقە دەسگیرۆیی لاوان بكەین بۆ پرۆژەی بچوك و بەرهەم هێن، ئەوەش وا دەكات گەنج لەڕووی ماددیەوە سەربەخۆبێت و بیركردنەوەیەكی جوانتری هەبێت، بەوەش لەوانەیە ئەكتیڤ و كاراتربێت لە كۆمەڵگ و لە كۆتایشیدا فشار لەسەر حكوومەت كەم دەبێتەوە.
* ئەو سندوقە هیچ ژمارەیەكی حیسابی لە بانكەكان دەبێت؟
- لە پرۆژەی سندوقەكە ئاماژەمان بەوەكردوە كە ڕەقەم حیسابێكی بانكی دەبێت و ماڵپەرێكی تایبەت بە سندوقەكە دەكرێتەوە، لە وێشدا زۆر شەفافانە هەر كەس و لایەنێك و هەر دەزگایەك كۆمەكی سندوق بكات ڕایدەگەیەنین كە بە چ برەپارەیەك كۆمەكی كردووە، هەروەها هەر كەسێكیش سوودی لێ وەربگرێت و هاوكاری بكرێت ئەویش باس دەكرێ، هاوكات لێژنەیەك لە ڕێكخراوەكان پێكدێت و داوامانكردوە كە نوێنەری حكومەت و بە تایبەتی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی تێدا هەبێ، تاكو بتوانرێ شەفافانە و گشتگیرتر كاری لەپێناو بكرێ.

Saturday, February 06, 2010    | ژماره‌ی خوێنراوه‌ :
هه‌واڵی زیاتر....
سلێمانێك بۆ كه‌ركوك ....... كه‌ریم موده‌ریس
سه‌رۆكی حكومه‌ت چاره‌سه‌ر كردنی هه‌ڵه‌كان به‌ هه‌ڵه‌ ، هه‌ڵه‌یه‌ ! .... سیروان ادریس گه‌ردی
پارتی... له‌ شا ڕێگای شه‌مه‌نده‌فه‌ری دیموكراسی دایه‌ و هه‌میشه‌ نوێ‌ ده‌بێته‌وه‌.
ئــــاگــــــــــــربــــاران......نووسینی: نه‌وزاد فوئاد
فۆرمی ئۆپۆزیسێۆن له‌ نێوان حالی بوون و به‌دحالی بووندا…....ئومێد خۆشناو
به‌درخان له‌ واشتنۆنه‌... مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه‌
من چه‌واشه‌ت ده‌كه‌م، كه‌واته‌ ئۆپۆزیسیۆنم.....نووسینی: كامه‌ران غه‌ریب
ئایا ئامانج ره‌وایه‌تی ده‌داته‌ هه‌ر پاساوێك بۆ به‌دیهاتنی؟... نووسینی: شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان
ده‌ تۆزێ پێبكه‌نه‌ مردوو نه‌مرێ...نووسینی: كه‌ریم موده‌ڕیس
وا مه‌كه‌ن!... نووسيني: ئه‌نوه‌ر حسێن (بازگر)
شینی جه‌ماعه‌تی گرده‌كه‌ و بنگرده‌كه‌، بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه‌...نووسینی: ئومێد خۆشناو
ئاخافتنه‌كه‌ی تاڵیساز بازرگانیه‌...نووسینی: نه‌وزاد فوئاد
تیرۆرکردنى سەردەشت تیرۆرکردنى هەموو دەنگێکى بوێرانەى لاوانە
بڕیارمدا
ئه‌و رۆژه‌ی بوه‌ هه‌وێنی ئێستا
12345
ژماره‌: 115
ژماره‌: 160
ڤیدیۆ
سه‌رجه‌م مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان