5/2/2010 راپۆرته رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئاماژه‌یانكرد كه خۆزی مۆرینۆی پورتوگالی پێش كۆتایی ئه‌و وه‌رزه روبه‌روی راستیه‌ك ده‌بێته‌وه كه به‌رپرسانی یان ئه‌نته‌ر ده‌یانه‌وێت بۆیان رونبێته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا تاچه‌ند گوتی گوتی رۆژنامه‌كان راستن كه باس له به‌ستنی گرێبه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتالی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید حه‌زناكات مانوێل په‌له‌گرینی له راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌رچی یانه‌كه‌ی ئێستا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه له مل ملانێكردن، به‌ڵام دڵه‌راوكێی ئه‌وان له خولی ئیسپانیایه كه ئێستا جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پێنج خاڵه.
رۆژنامه‌كه زیاتر له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌ڵێ: كه له‌كاتی شكست هێنانی مۆرینۆ له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ر پرسانی ئه‌نته‌ر تووشی سه‌رسورمان ده‌كات، له كاتێكدا به‌ده‌ست هێنانی خولی ئیتالی به‌و یاریزانانه‌ی ئێستا ئه‌نته‌ر هه‌یه‌تی بۆ هه‌ر راهێنه‌رێك كارێكی محاڵ نییه.