له‌بیره‌وه‌ری ساڵیادی هه‌ژده‌ی شوبات سه‌رۆك مسعود بارزانی له‌بروسكه‌یه‌كدا ئه‌م یاده‌ی له یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان پیرۆزكرد...ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی...به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان...خوشك و برایانی به‌رێز له هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان...سڵاوێكی گه‌رم...به بۆنه‌ی یاده‌وه‌ری 57 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ر دوو یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایتان لی ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن و له رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه پیرۆزبایی له گشت ئه‌ندامان و كادیران و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌م.یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌مین رێكخراوی قوتابیان و لاوانی كوردستان بوون كه ده‌ستیان به خه‌بات كرد له پێناو هێنانه‌دی ئاوات و ئامانجه‌كانی دوو توێژی گرنگی نێو كومه‌ڵگه‌ی كوردستانی لاوان و قوتابیان و به‌رگریكردن له مافه‌كانیان و هه‌ر له‌و ده‌رگه‌یه‌شه‌وه تێكه‌ڵی پرۆسه‌ی شۆڕشگێڕی كوردستان بوون و داكۆكیكه‌رێكی توند بوون له مافه زه‌وتكراوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و له‌و پێناوه‌شدا كۆمه‌ڵی شه‌هیدیان دا.ئه‌گه‌ر ئه‌ركی هه‌ر دوو یه‌كێتی له رابردوودا هه‌ڵگرتنی قه‌ڵه‌م به ده‌ستێك و چه‌كیش به ده‌ستێكی دیكه بووه، ئه‌وا ئه‌مرۆ ده‌بی به شێوازێكی دیكه و له پێناو ئامانجێكی دیكه‌دا بی كه له‌گه‌ڵ گیانی سه‌رده‌م بگونجی ، وه‌ك به‌رگریكردن له مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كان و هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه به خوێنی ئاڵی هه‌موو شه‌هیدان و خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان هاتونه‌ته‌دی.بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌ش پێویسته هه‌ر دوو رێكخراو، قوتابیان و لاوان به زانست و زانیاری و رۆشنبیری پڕ چه‌ك بكه‌ن و هه‌ر له ئێستاوه به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده بكرێن كه ببنه سه‌ركرده‌ی ئاینده و رۆڵی به‌رچاوی خۆیان ببینن له خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌یان و له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته كه‌شێكی گونجاو بۆ ئه‌و دوو توێژه بره‌خسێنی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فێركردن و زانست و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه داینه‌مۆی وه‌رچه‌رخان له هه‌رێمی كوردستاندا.هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه داوا له قوتابیان و لاوانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م كه به به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن ، چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ و هه‌ستیاره و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی زۆر له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كانیش په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه.دووباره (57)مین مۆمی خه‌باتتان پیرۆزه و دڵنیاشم هه‌ر وه‌ك وه‌سفه‌كه‌ی بارزانیی نه‌مر هه‌میشه به سه‌ری رمی خه‌بات و شوره‌ی پۆڵاین ده‌مێننه‌وه...له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیم.
مسعود بارزانی
17/2/2010