به پێی راپرسییه‌ك كه ناوه‌ندی چالاكی و پێگه‌یاندنی 5ی هه‌ولێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامی داوه، ده‌ركه‌وتووه كه 69%ی هاوڵاتییانی هه‌ولێر به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
ئه‌م راپرسییه له نێوان 20/2 تا 25/2/2010 ئه‌نجامدراوه، 500 فۆرم دابه‌شكراوه‌و 435 دانه‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ته‌مه‌نی به‌شدر بووان له نێوان 20 تا 45 ساڵی بووه. له رووی ره‌گه‌زیشه‌وه 68%ی نێر و له32% مێ بووه. هه‌روه‌ها هه‌موو به‌شداربووان خوێنده‌وار بوون و ته‌نیا ناوه‌ندی شاری گرتۆته‌وه.
ئه‌م راپرسییه دوو پرسیاری له خۆگرتبوو:
یه‌كه‌م: ئایا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌یت؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا له 69% به‌ڵی وله 20% به نه‌خێر و له 11% به نازانم وه‌ڵامییان داوه‌ته‌وه.
دووه‌م: ئایا له ئه‌دای په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی كورد له به‌غدا رازیت؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا له 45% به باشه‌و له 30% به خراپه و له 25% به نازانم وه‌ڵامییان داوه‌ته‌وه.