سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
ئه‌گه‌ر پێیان وایه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، ده‌كرێ هه‌موو رێگایه‌ك تاقیبكه‌نه‌وه و پێدابڕۆن، ئه‌وه ئه‌و جۆره رێگایانه زۆر زۆرن، هیچ پێویست به جه‌ربه‌زه‌یی ناكات، ئه‌گه‌ر پێشیان وایه له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، كه زۆر به پیرۆز‌و شه‌ڕعی ده‌زانن، ده‌كرێ رێگای ناشه‌ڕعی و ناپێرۆزیش بگرنه‌به‌ر، ئه‌وه ئه‌وه‌ش هیچ جه‌ربه‌زییه‌كی ناوێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و جۆره فه‌لسه‌فه‌یه هه‌یه، ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌كرێ وردتر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بكرێ كه ده‌ڵێ: به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر ئامانجێكی شه‌ڕعی به رێگایه‌كی ناشه‌ڕعیدا ئامانجه‌كه‌ش ناشه‌ڕعییه، هه‌رچه‌نده ئێستا كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئاوه‌ژوو بكه‌نه‌وه، به‌ئاراسته‌ی گه‌یشتن به مه‌رامه ناوچه‌ییه ته‌سك و تایبه‌تییه‌كانیان، له كاتێكدا ده‌كرێ په‌نابردنه به‌ر هه‌ندێ شتی ناشه‌ڕعی له پێناو كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا، تاڕاده‌یك بتوانرێ بیانووی بۆ بهێنرێته‌وه، به‌ڵام كه‌سانێك ته‌نیا له‌پێناو گه‌یشتن به كورسی ده‌سه‌ڵات و به‌دیهێنانی ئاره‌زووه‌كانیان، ئاماده‌بن ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك درێژ بكه‌ن، ئه‌وه‌یان نه‌ك هه‌ر مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه، به‌ڵكو پێویسته ده‌كات خوێندنه‌وه‌ی زیاتری بۆ بكرێ .
ئه‌گه‌رنا ده‌بێ خاڵی هاوبه‌شی نێوان لستی گۆڕان و به‌ره‌ی توركمانی له كه‌ركوك له چیدا بێت؟ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی لستی گۆڕان و حه‌دبا چییه؟ ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی نێوانیان چییه؟ كه گرووپه دژ به‌یه‌كه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه .
ئه‌و ئاماژانه‌ی باس له په‌یوه‌ندی نێوان به‌ره‌ی توركمانی و حه‌دبا له لایه‌ك و لیستی گۆڕان له لایه‌كی دیكه ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كن ناكرێ ته‌نیا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌ماشا بكرێ و وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی سیاسیی لێكبدرێته‌وه، له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر، له كاتێكدا به‌رنامه‌و ستراتیجیه‌تی لیسی گۆڕان زۆر روونه، ئه‌وان هێنده‌ی به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی ناوچییه‌وه‌ن هێنده خه‌می پرسی نه‌ته‌وه‌ییان نییه، ئه‌گه‌ر قسه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی به‌ره‌ی توركمانی راست بێت كه ئامانجی هاوبه‌شی گۆڕان و به‌ره‌ی توركمانی له په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكه بێ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه زیاتر ئه‌و سیاسه‌ت و به‌رنامه ژێراوژێره‌ی گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌مێكه خه‌ونه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنن.
له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر وردتر ئاماژه‌كانی پشته‌وه‌ی پڕۆسه‌ی گۆڕانی لیستی گۆڕان لێكبده‌ینه‌وه زیاتر ئه‌و راستیانه ده‌رده‌كه‌ون كه ئه‌وان ده‌مێكه وازیان له كێشه‌یه‌ك هێناوه، وه‌ك كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له كاتێكدا هێشتا شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له پێناو جێگیركردنی جوگرافیا‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌واو نه‌بووه،