به‌بۆنه‌ی 7/3 یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
7/3 رۆژی ده‌ربڕینی وه‌فاداریه بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان
لاوانی شوره‌پۆڵاین و خه‌باتكاری كوردستان
ئێمه‌ی كورد رابردوو شاهیدمانه كه چه‌نده قوربانی و به‌رخودانمان له رێگای سه‌رفرازی و ئازادی‌دا داوه، له‌و رۆژه‌وه‌ی چه‌ك و خامه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه، بێ په‌روا هیوامان وابووه كه ساته‌وه‌ختێكمان بۆ بره‌خسێت، دوور له جه‌نگ و پێكدا هه‌ڵپژانی خوێناوی، له سایه‌ی كه‌شێكی ئارام‌دا گوزارشت له بیرورای ئازادانه‌ی خۆمان بكه‌ین، ئه‌وه‌تا پاش ئاودانی خاكی كوردستان به خوێنی سه‌دان هه‌زار شه‌هید، به‌ری دره‌ختی ئه‌و خه‌ون و خۆزگه‌یه پێ گه‌یی كه له دوێنێدا هێڤی داری بووین.
ئێستاش له 7/3 /2010 كه هه‌مان ئه‌و مانگه پیرۆزه‌یه تێیدا خه‌ڵكی كوردستان و شاری رانیه‌ی قاره‌مان به یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك ده‌نگ شكاندنی ته‌وقی جه‌ور و سته‌میان ده‌ستپێكرد، هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووس ساز بۆ داهاتووی هه‌رێمه‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێت و تێیدا سه‌رله‌نوێ سه‌نگی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ له محه‌ك ده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت وه‌ك چۆن له دیرۆكی گه‌له‌كه‌مان لاوان به گیان و خوێن له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگری دابوون، ئه‌مرۆش به‌ده‌نگدان به لیستی ژماره 372 هاوپه‌یمانی كوردستانی و كاندیدانی پارتی هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌به‌ردی و نیشتیمان په‌روه‌ریانه‌مان درێژه پێ بده‌ین كه له به‌رئه‌نجامیدا ئه‌ورۆی دیموكراسی و به‌رقه‌راری ئه‌من و ئاسایش به‌ر جه‌سته بوون.
به‌وبۆنه‌یه‌وه داواتان لێده‌كه‌ین به‌گه‌رم و گوری و ئه‌و په‌ری هێز و تواناتانه‌وه، چ له هۆشیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ به‌شداریكردن، چ بۆ حازربوونی ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆلی خۆتان له‌به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگدان به لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و پاڵێوراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان، دڵسۆزی و وه‌فاداری خۆتان بۆ گیانی ئاسوده‌ی ئه‌و شه‌هیدانه دووپات بكه‌نه‌وه كاتێك له پێناو دروستكردنی ئه‌ورۆدا روحی خۆیان به‌خشی، هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كادیر و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی لاوان و ته‌واوی لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین كه له رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی كوردستان به شێوازێكی مه‌ده‌نی و شارستانی به‌شدارێكی كاری بانگه‌شه‌كه‌بوون ده‌ستی ماندووبوونیان ده‌كوشین.
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
5/3/2010