3/3/2010 به ئاماده‌بوونی سكرتێری یه‌كێتی لاوان (ئومێد خۆشناو) و به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان (فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی)و به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای شاره‌زوور (بێستون به‌شاره‌تی)و لێژنه‌ی ناوچه‌كانی ههورامانو عهربهتو شاره‌زوور، 3 سه‌نته‌ری لاوان بۆ ناوه‌نده‌كانی چالاكی بیاره‌و عهربهتو شاره‌زوور كرانه‌وه كه بڕی (2500) دۆلار بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و سه‌نته‌رانه خه‌رج كرابوو له لایه‌ن وه‌زارتی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌و هه‌ر سێ سه‌نته‌ره‌كه هه‌موو پێداویستی به‌شه‌كانی ئیداره‌و كۆمپیوته‌رو مۆسیقا‌و درومانو راگهیاندنو وهرزشو خوله‌كانی بۆ دابین كرا‌و بویه مایه‌ی خۆشحاڵی لاوانی سنووره‌كه.