* لە هەڵبژاردنی ئەمجارە لایەنێك كە كەمترین كورسی بەدەست هێناوە، لەكاتی دانی مووچەی فەرمانبەرەكانی خۆی داوای كارتی زانیاری دەنگدانی كردووبوو، بزانێ دەنگیان داوە.
(سوێند بدرێن باشترە)
*رۆژنامەی هاوڵاتی دەڵێ خەڵكی هەولێر و دهۆك زۆر بیرتەسكانە بیردەكەنەوە و لە هەڵبژاردنیش ساختەیان كردوو.
(جا لەوەش زیاتر لە شان و شەوكەتی هاوڵاتی دەوەشێتەوە)
*پارتیەك برادەرێكی یەكگرتووی هەبوو كە دەهاتە ماڵیان یەكسەر وێنە و مەنزەرەكانی دیواری ماڵی لێدەكردەوە گوایە ئەو ماڵەی رەسم و پەیكەری لێ دانرا و هەڵواسرابێ فریشتەكانی خوا روی تێ ناكەن، كەچی لە كاتی پروپاگەندەی هەڵبژاردن بەخۆی وێنەی پاڵێوراوانی یەكگرتووی بەدیواری ماڵەكەی هەڵواسی بوو.
(بەرژەوەندی باوكی هەموو شتێكە)
*لە رۆژانی پروپاگەندەی هەڵبژاردن تەلەفزیۆنی ئازادی گوایە سرودی حەماسی لێدەدات، هەر بەپێوەری ساڵی 80 كان سرودی تێكدەری جەنگاوەرین بۆ قەڵای سەرمایەدار تێكدەرین تێكدەرین پەخشدەكرد.
( هێشتا یەكێتی سۆفیەت هەڵنەوەشاوەتەوە)
*لە یەكێك لە ئاواییەكانی كوردستان مەلایەك مردویەك تەڵقین دەدات، بە ئامادەبوونی كەس و كاری خەڵكەكە دەڵێ دنیای ئێستا كاتی یەو دنیای كۆتایی تا هەتاییە، مرۆڤی موسڵمان دەبێ بۆ ئەوكات كاربكات، ئەوێش لە سەر زەوی خۆشترە، كابرایەك كە لەوێ وەستابوو بە مەلایەكەی گوت، مامۆستا ئەگەر وایە بۆچی كە نەخۆشی دڵت هەبوو عەملیاتت كرد، وازت هێنابا بمردبای باشتر نەبوو.
(كاكە ئەتو چیشت هەیە؟؟؟)
*دەڵێن لە مزگەوتێكی كوردستان لە وتارێكی هەینی گوتبوی بچنە هەڵبژاردن و لە وێشدا دەنگ بە ....... بدەن، كەسێكیش دەچێت بە مەلایەكە دەڵێ مامۆستا تۆ چۆن قسەی وا دەكەی، كابرا لەسەر ئەو قسەیە تێهەڵدانێكی باشی پێ دەكەوێ.
(حاقە مستی بێ)
*لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی knn كە بۆ مەبەستی پێداهەڵگوتن و مەتح و سەنای سەركەوتنی لیستی گۆران پێشكەش دەكرا، كەسێك تەلەفۆنی كرد و گوتی(بەخوای پارتی لەگەڵ سینش لە هەڵبژاردن دابەزێت دەیباتەوە)
(هەندێك بەرد لە دیوار هەڵدەبەزێتەوە و بۆ خۆت دەگەرێتەوە)
رۆژنامهی پرس ژماره 106بڵاوكراوهتهوه
====()====()====()====()====()====()====()====()====()====()====