لاوانی شوره پۆڵاین
خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌كی كوردستان
تۆماری مێژووی ره‌شی حیزبی به‌عس له رابردووی عێراقدا پره له ره‌فتاری قێزه‌ون و تاریك و نامرۆڤانه و دڕندانه، گه‌رلاپه‌ره‌كانی ئه‌و رۆژانه هه‌ڵده‌ینه‌وه، له به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌روه‌ری و نه‌بردیه‌ك بۆ گه‌لی كورد، هه‌ڵوێستێكی چه‌وت و كردارێكی دژ به به‌ها ئینسانیه‌كانی ئه‌و رژێمه تاكره‌وه به‌رچاو ده‌كه‌وێ، یه‌كێك له‌و رۆژانه‌شی كه به خوێنی 163 شه‌هیدی شكۆدار به نه‌به‌ردی له مێژووی كورددا نوسرایه‌وه، ئه‌وه‌بوو كه له 24/4/1974 له كاتژمێر 9:45 ی سه‌رله‌به‌یانی پۆلێك فڕۆكه‌ی شه‌ركه‌ری سوپای داپڵۆسێنه‌ری به‌عس شاری قه‌ڵادزێیان له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر به درندانه‌ترین شێوه ئاگربارانكرد، كه له ئه‌نجامدا (163) هاوڵاتی شه‌هیدبوون و (250) كه‌سیش بریندار بوون، به‌شێكی زۆری قوربانیانیش قوتابی و لاوی شارۆچكه‌كه و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوون، كه هاتبوونه ریزه‌كانی شۆرش و له‌وێدا له زانكۆی قه‌ڵادزێ قوتابی زانكۆ بوون.
ئه‌و ره‌فتاره عه‌سكه‌رتاریه‌ته‌ی ئه‌وێ رۆژێش وه‌كو هه‌موو تاوان و سته‌مه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی به‌عس به‌رامبه‌ر به كورد، به‌ناو بێده‌نگیه‌كی ترسناك و بێ وه‌یی ئه‌وسای بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تیدا تێپه‌ری، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو كه تاوانه‌كه هه‌موو سنور و پێوه‌رێكی یاسای و رێساكانی شه‌ری نێوده‌وڵه‌تی شكاند، كاتێك ده‌بێت گیانی سیڤیڵ و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له جه‌نگه‌كان پارێزراوبێ.
ئێمه له كاتێكدا له‌و بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه داده‌نه‌وێنین و ره‌فتاره كه ریسوا و مه‌حكوم ده‌كه‌ین، ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی په‌رله‌مانی كوردستان كه داواده‌كات تاوانه‌كه هیچی له روداوه‌كه‌ی دوجه‌یل كه‌متر نییه، پێویسته دادگای باڵای جینای عێراق كه‌یسی تاوانه‌كه وه‌كو كه‌یسه‌كانی دیكه مامه‌ڵه بكات و كه‌س و كاری قوربانیانیش قه‌ربوو بكرێنه‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پرۆژه‌ی زیاتری خزمه‌تگوزاری له‌و شاره بكاته‌وه.
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
23/4/2010