لاوانی كوردستان- توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ریخست، كه زانیایانی یابانی چوار جۆر له پرۆتینیان له ناو قاچی مریشك دۆزیه‌وه، كه ده‌ركه‌وتووه چالاكه بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.توێژه‌ره‌وان له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا، كه له گۆڤارێكی ته‌ندروستی بڵاوكراوه‌یه، توانیویانه (ماده‌ی كۆلاجینی پرۆتینی) له قاچی مریشك ده‌ربهێنن و بیده‌ن به‌و مشكانه‌ی كه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه، كه له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و مشكانه‌ی كۆلاجینیان خواردووه، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی په‌ستانی خوێنیان دابه‌زیووه له ماوه‌ی 8 كاتژمێر، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و مشاكانه‌ی ته‌نیا خورادنی ئاسایی به خوێیان خواردووه.
هه‌روه‌ها ئاسته‌كانی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له‌و مشكانه‌ی كه كۆلاجینیان خواردبوو، به‌رده‌وام بوو.
له‌م توێژینه‌وه‌دا مه‌ڵبه‌ندی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانی كۆمپانیای (نیپۆن)ی یابانی و زانكۆی هیرۆشیما به‌شداری بوون.