توێژینه‌وه‌ی نوێیه‌كان ده‌ریان خست، كه كاریگه‌ری خواردنی قه‌یسی هاوتای كاریگه‌ی خواردنی جه‌رگی ئاژه‌ڵه، ئه‌مه‌ش بۆ دروستكردنی خرۆكه سوره‌كانی خوێن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، قه‌یسی یارمه‌تی چالاكردنی هێزی بینایی ده‌دات، وێٍڕای به‌هێزكردنی له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی ڤیتامین "ئی" به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر تیایدا.
توێژه‌ره‌وان روونیان كرده‌وه، كه قه‌یسی زۆر به‌سوده بۆ توشبووانی كه‌م خوێنی، هه‌روه‌ها به‌هێزكه‌ری ده‌ماره‌كانی مێشكه و خانه‌كانی پێسته، جگه له‌مانه‌ش قه‌یسی ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاره‌زوو بۆ خواردن و هێوركه‌ره‌وه‌ی مێشك و نه‌مانی ماندوبوونیه.
قه‌یسی زیاتر بۆ به‌و كه‌سانه ده‌درێت، كه كار زۆر به مێشك ده‌كه‌ن و مێشكیان ماندوو ده‌بێت، چونكه دوو ڕه‌گه‌زی زۆر گرنگی بۆ مێشك تێدایه، ئه‌وانیش فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆمن