دادگای رووسی سزای 18 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دوو رووسی و سزای 13 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر یه‌كێكی تردا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش به‌تۆمه‌تی كوشتنی گه‌نجێكی رووسی و فرۆشتنی گۆشته‌كه‌ی به چچێشتخانه‌یه‌ك له رووسیا. به‌پێی (ئینته‌رفاكس)ی رووسی ئه‌م سێ رووسییه له (مرۆڤخۆره‌كان)ن كه له رووسی خه‌ڵك ده‌كوژن و گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن و ئه‌وه‌شی كه بمێنێته‌وه به چێشتخانه‌كانی ده‌فرۆشنه‌وه. شایانی باسه ئه‌و گه‌نجه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌م مرۆڤخۆره‌انه‌وه كوژرابوو ته‌مه‌نی 25 ساڵ بووه.