15/7/2010 ئومێد خۆشناو سكرتێری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان به یاوه‌ری كارگێڕانی سكرتاریه‌ت سه‌ردانی ماڵی لاوانی له دهۆك كرد، به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و خولانه‌ی كه ناوه‌ندی باڵای دهۆكی یه‌كێتی لاوان له ماڵی لاوانی دهۆك له بواره‌كانی مۆسیقا و ئه‌نته‌رنێت و زمانی ئینگلیزی و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، بۆ لاوانی سنوره‌كه كردونیه‌تیه‌وه، كه له‌سه‌ر دانه‌كه وێڕای ده‌ستخۆشی و هاندانی بۆ ناوه‌ندی باڵای دهۆك و لاوانی به‌شداربووی خوله‌كان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و گوێی له سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیشیان گرت و هیوای ئاینده‌یه‌كی گه‌شی بۆ خواستن.