|
چه‌نده
به بالاَت هه‌ڵده‌ده‌ن!
له‌ته‌وقى سه‌ر، تا به‌له‌كت
پێشبركێیه كێ بتوانێ
وه‌سف بكات ناسكى مه‌چه‌كت
چه‌نده به بالاَت هه‌ڵده‌ده‌ن!
له‌شیعردا ده‌تكه‌ن به‌هه‌وێن
به‌لام ئه‌و كاته‌ى ده‌سووتێى
ئه‌م هه‌موو قه‌له‌مه له كوێن؟
چه‌نده به بالاَت هه‌ڵده‌ده‌ن!
ئه‌ى ژنى هه‌گبه‌ى خه‌م له كۆڵ
بێ ئاگان له‌م هه‌موو برینه‌ى
جه‌سته‌ى تۆیان كردووه به خۆڵ
چه‌نده به بالاَت هه‌ڵده‌ده‌ن!
چه‌ند ناوت دێنن رِۆژانه!
له ناخى تۆ نه‌شاره‌زان
چه‌نده نوقمى ئێش و ژانه
چه‌نده به بالاَت هه‌ڵده‌ده‌ن!
كه شه‌ویان وه‌ك خوێنت سووره
هه‌ر ئه‌و كاته ناوت دێنن
كه ئاره‌زوویان بێ سنووره
چه‌نده به بالاَت هه‌ڵده‌ده‌ن!
به قسه‌ى خۆیان مافت ده‌ده‌ن
هه‌موو رِۆژ ئه‌شقت ده‌كوژن
حه‌زت له سێداره ده‌ده‌ن. |