رۆژی لاوانی
جیهان چییه؟؟
رۆژی لاوانی جیهانی ئه‌مساڵ تایبه‌ته به
روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ژاری
و: سه‌مه‌ر كه‌ره‌م
رۆژی جیهانی لاوان،
له ساڵی 1991 كۆمه‌ڵێك گه‌نج له ڤییه‌نا پێشنیازیان كردووه، له
كاتی ئاماده‌بوون له خولی یه‌كه‌می كۆڕبه‌ندی جیهانی لاوانی سه‌ر به
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. كۆربه‌ندی جیهانی بڕیاری راگه‌یاندنی رۆژی
جیهانی لاوانی دا، به تایبه‌ت له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و
هاوكاری بۆ پشگیریكردنی سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌نجان،
به هاوكاری رێكخراوه‌كانی لاوان.
له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی 1999
رۆژی جیهانی لاوان بڕیار درا، ئامانجیش له‌و رۆژه هاندانی پلانی
حكومه‌ته بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر فێركردن و هه‌لی كار و
نه‌هێشتنی برسیه‌تی و هه‌ژاری و ته‌ندورستی و ژینگه، هه‌روه‌ها
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاڵوده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان و دیارده‌ی
توندوتیژی لای لاوان.
زۆربه‌ی گه‌نجانی به‌شداربوو له‌و پلانه‌دا له وڵاته تازه پێ
گه‌یشتوه‌كان ده‌ژین، ته‌مه‌نیشیان له نێوان 15 تا 24 ساڵی دایه.
له 17ی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1999 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی به بڕیاری
(54/120) هه‌ستا به پشتیوانیكردن له راسپارده‌ی كۆگره‌ی جیهانی بۆ
وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی كاروباری گه‌نجان له لشبۆنه 8 تا 12ی
مانگی ئاب 1998 پێشكه‌شی كردبوو و تییدا بڕیار ده‌درێ رۆژی 12ی ئابی
به رۆژی جیهانی لاوان دابنرێ.هه‌روه‌ها كۆنگره‌كه ده‌زگا زانیارییه
گشتیه‌كانی به پشتیوانیكردن له‌و رۆژه راسپارد، وه‌ك شێوزاێك بۆ
هاندانی هۆشیاری زیاتر بۆ پلانی جیهانی له پێناو گه‌نجان تا ساڵی 2000
و دواتر.
پاش بڕیاردانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی 12ی
ئابی هه‌موو ساڵێك به رۆژی جیهانی لاوان، ئامانج له‌و رۆژه هاندانی
لاوانه له به‌شداریكردنی دروستكردنی بڕیار بۆ داهاتوو، له‌م رۆژه‌شدا
رێكخراوه حكوومی و ناحكومیه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لاوان له هه‌موو
جیهان كۆده‌بنه‌وه، تاكو گفتوگۆ له‌سه‌ر پرس و بابه‌ته جۆرا و
جۆره‌كان بكه‌ن كه په‌وه‌یستن به‌ئاینده‌وه.
دانیشه‌ته‌كانیش به به‌رهه‌مهێنانی ئه‌جندایه‌ك بۆ داهاتوو كۆتاییان
پێدێت، له‌گه‌ڵ رشتكردنه‌وه له‌سه‌رخاڵه‌كانی كار به‌دیاریكراوی، ئه‌و
پرسه جۆراو جۆرانه‌ش له خۆده‌گرێ كه تایبه‌ت ده‌بن به ره‌خساندنی
هه‌لی كاركردنی لاوان بۆ ته‌ندورستی ژینگه و به‌شداری پێكردنیان له
گه‌شه‌كردنی وڵات، به‌ڵام وه‌ك زانراوه رۆژی لاوانی جیهانی ئه‌م ساڵ
تایبه‌ت ده‌بێت به روبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌ژاری له جیهان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یه‌كێك له‌و چالاكیه دیارانه‌ی كه له‌و رۆژه‌دا
له رابردوودا كراوه، چه‌ند لاوێك له ئه‌وروپا كه ته‌مه‌نیان له 16
ساڵ به‌سه‌ره‌وه بوو، له رێگای هه‌ول َو وچانه‌كانیان توانیان كارێك
بكه‌ن له پێناو هاندانی سازكردنی یه‌كسانی ژیان له جیهان، ئه‌وان
هه‌ستان به‌كێشانی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر روی كۆمه‌ڵێك به‌ردی
قه‌باره جیاواز له ژێر ناوی پرۆژه‌ی ( به‌ردی قوتابخانه‌ی ئه‌فریقیا)
كۆمه‌ك و پیتاكیان كۆكرده‌وه له رێگای فرۆشتنی به‌رده‌كان، هه‌ر
ئه‌وه‌ش بوو وای له رێكخراوه‌ی (یونسكۆی) سه‌ر
به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد، كه له پێشبڕكێی سه‌فیری لاوانی جیهان
خه‌ڵاتی جامی لاوانیان پێ ببه‌خشێ.
له‌و رێگایه‌وه‌ش 10000 ده هه‌زار یۆرۆیان كۆكرده‌وه‌و و پاره‌كه‌شیان
نارد بۆ وڵاتێكی ئه‌فریقی تا قوتابخانه‌یه‌كی بۆ لاوانی كه‌مده‌رامه‌ت
و هه‌ژار پێ دروستبكرێ. |